بە هۆی هێرشەکانەوە لە هندستان و پاکستان لانیکەم ٤٣کەس کوژراون
گرژییەکانی سەر هێڵی کشمیر کە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵاتی هندستان و پاکستانەوە، گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی شەڕێکی مەترسیدار لە نێوان هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی.
گرژییەکانی سەر هێڵی کشمیر کە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵاتی هندستان و پاکستانەوە، گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی شەڕێکی مەترسیدار لە نێوان هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی.
دەوڵەتی هندستان ڕایگەیاند پاکستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە تۆپ هێرش ئەنجام دەدات و تا ئێستا ١٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٥٩ کەسی دیکەش بریندار بوو.
بە گوێرەیی ڕاگەیاندنەکان لە گوندێکی باکووری ڕۆژئاوای کشمیر، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤کەسی دیکەش بریندار بوون.
گرژییەکان پاش هێرشە ئاسمانییەکانی هندستان لە ٢٢ی نیسان بۆ ناو خاکی پاکستان دژی گروپێکی چەکدار " کە بەرپرس لە هێرشەکەی سەر هیندوستان بووە، دەستیپێکرد.
هەروەها پاکستان لە وڵامی هێرشەکان لە ناوچە سنووریەکان دەستی بە تۆپبارانکردنی هیندوستان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکانی هەردوولا بە لانی کەمەوە ٤٣ کەس ژیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "تۆڵەی هەر دڵۆپێک خوێنی شەهیدانمان دەکەینەوە". هاوکات وەزیری بەرگریش ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
هەروەها سوپای هندستان ڕایگەیاند وەڵامێکی' بەجێگەیان' داوەتەوە بە هێرشە بێ بیانووەکان.
شایانی باسە هەر دوو وڵات لە ساڵی ١٩٤٧ـەوە ناکۆکییان لەسەر کشمیر هەیە، پێشتریش شەڕ و پێکدادان لە نێوانیان ڕوویداوە. بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە مەترسی شەڕێکی نوێ لە هەرێمەکە بەدوای خۆیدا دێنێت.