بە دیمەن

له کۆبانێ بە مەراسیمێک تەرمی باران کۆبانێ سپاردەی خاک کرد

دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهید باران کۆبانێ-یان بەخاک سپارد و یادی شەهید نێڕگس دڵدا وڵات و حەسەن عەبدۆ ناسریان بەرز راگرت.

مەراسیمی شەهید

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فرات و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەی بە مەبەستی بەشداری کردن لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدبوونی نێرگس دڵدا وڵات (عادیلە ئەحمەد) و حەسەن عەبدو ناسر کە لە کاتی جیاوازدا لە منبج شەهید بوون، دواتر ڕوویانکردە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید باران کۆبانێ.

پاش گەشتنیان بە گۆڕستانی شەهید دیجلە، مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆیادی شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد و بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بەردەوام بوو. دواتر بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری شاری قنێ، سوعاد شێخ دەمیر قسەی کرد و وتی: "هەرچەندە بڵێین هیشتا لە ئاستی قوربانییدانی شەهیداندا نییە، شەهیدان به گیانی خۆیان ژیانێکی نوێینا بۆ ئافراندین، لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێین دەدەین درێژە بە تێکۆشانی ئازادییمان بدەین لەسەر هێڵی شەهیدان."

هەر لە مەراسیمەکەدا دواتر ئیسماعیل عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی کانتۆنی فورات قسەیکرد و  لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا شەهیدان هەموو شتێکیان لە پێناوی گەلەکەیان ئەنجامداوە و گوتی: "ئەم گەلە لە بەنداوی تشرین شەڕی شۆڕشگێڕی گەلی بەڕێوە برد، لەوێ گەل و شەڕڤانان شان بەشانی یەک تێکۆشانیان کرد. ئێستا بە سایەیی ئەوانەوە لێرەین و سەرکەوتنی مێژوویمان بەدەستهێنا. بۆیە تێکۆشانمان بەردەوامە."

پاش قسەکان لە مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

پاشان تەرمی شەهید باران کۆبانێ بە درووشمی "شەهید نامرێ" بەخاک سپێڕدار.