بانگەوازی کۆن-مەد بۆ چالاکی ١٦ی تشرینی دووەم
هاوسەرۆکانی کۆن-مەد بۆچالاکی ١٦ی تشرینی دووەم کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد.
هاوسەرۆکانی کۆن-مەد بۆچالاکی ١٦ی تشرینی دووەم کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد.
بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەم کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادییدا بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت بانگەوازییان لە ئازادیخوازان کرد بۆ بەشداربوونی بەهێز لە چالاکیەکاندا.
لەوبارەیەوە هاوسەرۆکانی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕوکەن ئاکچا و کەریم گۆک بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازییان بۆ بەشداربوون کرد و ئاماژە بە گۆشەگیری ئیمراڵی و بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراوە.
لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن گردببنەوە!
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ڕێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر ستەم لەسەر گەلی کورد نوێنەرایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەکات، بۆیە پێویستە لە پڕۆسەی چارەسەری ئاشتییدا بە موخاتەب وەربگرێت.
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکان بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بانگەوازی بەشداربوونیان لە هەموو کەسێک کردووە و هاتووە: "تێکۆشانمان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەکەین. هەربۆیە داوا لە هەر کەسێکی لایەنگری دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و چارەسەری سیاسی و ئاشتییانەی پرسی کورد دەکەین لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لە دیوتزەر وێرفت لە شاری کۆڵن بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەی گەورە ببن."