هونه‌رمه‌ندانی كینیا بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له كه‌مپینی 'ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان' بكه‌ن له سه‌ر دیواره‌كانی نایروبی وێنه‌یان ساز كرد. به‌ڵام گوشاری زیندانی كردن ده‌خرێته‌سه‌ریان.
كۆڕبه‌ندی هونه‌رمه‌ندان كه خۆی وه‌ك واههنگا ناودێر ده‌كات، له نایرۆبی به مه‌به‌ستی ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد له‌سه‌ر دیواره‌كان ده‌ستی به كێشانی وێنه كردووه. به‌ڵام شاره‌وانی نایرۆبی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن له‌و گروپه ده‌كات، كه گروپه‌كه تائێستا زیاتر له ١٠٠ وێنه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كانی هه‌رێمه جیاجیاكانی شاره‌كه كێشاوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه راگهیهنراوێكیان دا و باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان سه‌ر بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان دانانه‌وێنن. هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌كرد كه بیرۆكه‌ی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی عه‌بدوڵا ئۆجالان به گه‌رمی پێشوازی لێده‌كرێت.
هـ . ب