بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە رووسیا بەرزڕاگیرا

بەرخودانی گەورەی رۆژی مردنی ١٤ی تەمووز لە هەرێمی ئادیگەی رووسیا بە کۆبوونەوەیەک بەرزڕاگیرا.

شەهیدانی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز لە زیندانی ئامەد، لە کۆماری ئادیگەی لە روسیا بە کۆبوونەویەک یادیان بەرزڕاگیرا.

کۆبوونەوەکە کە ژمارەیەک لە کوردانی هەرێمی ئادیگەی تیایدا بەشداربوون، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانبەختکردووانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا مێژوویی قارەمانێتی پێشەنگانی پەکەکە و تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی هەڵسەنگێندران.

دواتر لە سەر ناوی ئەنجومەنی زاگرۆس و کەسایەتیەکانی ئادیگەی عیسایێ ئەحمەد عەلی لێدوانیدا و ١٠ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد.

هەروەها هاوکاری و داردەستەیی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایان کرد کۆتایی بە خیانەت بهێندرێت و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان کۆتایی پێبهێندرێت.

هـ. ب