ئەو چالاکییەی کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە ئامانجی 'ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان' و 'شکاندنی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان' دەستیپێکردبوو، ٥٩٣ هەفتەیە بەردەوامە.
ئەو چالاکییەی کە گەلی کورد و هاوڕێکانیان دەستیان پێکردووە هەفتەی ٧ ڕۆژ لە نێوان کاتژمێر ٧:٣٠ تا ١٦:٣٠ بەردەوامە.
چالاکییەکە کە لەلایەن گروپی وڵاتانی جیاواز لە ئەوروپا بەردەوامە، لە هەفتەی نوێدا لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-س) و چالاکوانانی گرۆپی ئارژین گارزان لە هاورێکانی پێش خۆیان سەندرا و درێژەیان بە چالاکییەکە دا. گروپە نوێیەکە کە پێکهاتووە لە حەلیسە توزەر، نایلە گوموشتاش، سەعادەت دۆیماز و فەهیمە ئۆزتورک تا ٥ی ئەم مانگە درێژە بە چالاکییەکە دەدەن.