پەرلەمانتاری کانتۆنی ست گاڵێن فرانسیسکا ریسەر رایگەیاند، تا ئەوروپا کارتی پەنابەران لە دەست ئەردۆغان دەرنەهێنێت، ئاسان نییە کە گوشار بخرێتە سەر تورکیا.
پەرلەمانتاری پرتی چەپی سەوزی سویسری فرانسیسکا ریسەر کە لە کاتی هەڵبژاردندا وەک ئەندامێکی شاندی سویسری چووبووە کوردستان، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
ریسەر ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی گەورەبوو و وتی:"بە داخەوە ئەوەی چاوەڕوان دەکرا رووی نەدا. کاتێک لەوێ بووین، لەگەڵ نوێنەرانی هەدەپە، پارتی چەپی سەوز و کەسانی جیاواز دیدارمن ساز کرد. هەوڵماندا کە لە کەمپینی هەڵبژاردنی ئەوان تێبگەین. دواتریش رۆژی یەکشەممە وەک چاودێری هەڵبژاردن چووینە بنکەکانی دەنگدان. بینیمان کە لە ئاستێکی بەرچاودا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن".
فرانسیسکا ریسەر سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کورد کە بەردەوام دەڵێن 'نیگەرانین' هەڵسەنگاندنی کرد و وتی:
"من بڕوام بە دوو شت هەیە:
*یەکێتی ئەوروپا و بە گشتیی ئەوروپا بەهۆی سیاسەتی پەنابەران و کۆچبەرانی تورکیاوە نیگەرانن. زۆر وڵات دەترسن کە لێشاوێکی گەورەی پەنابەران ساز بکرێت و نەتوانن هاوکاری بکەن. بە بڕوای من، وەک یەکێتی ئەوروپا دەبێت خاوەن سیاسەتی باشتر بن لە بارەی کۆچبەران و پەنابەرانەوە. بۆ ئەوەی ئەوان قەبوڵ بکەن دەبێت لە نێوان وڵاتاندا رێگەیەکی گونجاو بدۆزینەوە. لەبر ئەوەی ئەمڕۆ وەک پێشوو نییە. زۆر مرۆڤی کۆچبەر هەن. بە وتنی 'لە شوێنێک گەمارۆ هەیە و ئێمە لە کرانەوە دەترسین' ئەمە ناکرێت. یەکێتی ئەوروپا ئێستا ناچارە کە رێگەیەکی باشتر بدۆزێتەوە. ئەو کاتە دەتوانێت گوشار لە ئەردۆغان بکرێت.
*دووەمدانەیان بۆ سویسرا ئابوریە. لەگەڵ باڵیۆزی سویسرا لە ئەنقەرە دیدارمان ئەنجامدا و ئەویش بە بیری هێنایەوە کە ئەردۆغان لە ناو قەیرانێکی ئابووریدایە. هەروەها رایگەیاند کە ئەردۆغان نوێنەرانی ئەو و گەل لە بابەتی ئەو کۆمپانیایانەی لە تورکیا وەبەرهێنان دەکەن یان نایکەن هەستیارن، لەبر ئەوەی پەیوەندی بە پارەوە هەیە. کەواتە بۆ ئەوەی بتوانین گوشار بکەین، کارتێکمان بەدەستەوە دەبێت. وەک سویسرا لە کاتێکدا کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن، گوشار دەخرێتە سەر گەلی کورد پێشنیاز دەکەین کە کۆمپانیاکانمان نەچنە تورکیا و وەبەرهێنان نەکەن لەو وڵاتە. لەوەها دۆخێکدا دەتوانین هەڵوێستێکمان هەبێت کە باشتر سودی لێوەربگرین".
ریسەر رایگەیاند کە هەوڵ دەدەن تورکیا بەرامبەر بە پێوان و دامەزراوەکانی ئەوروپا پێمل و پابەند بکەن و وتی، "لەبەر ئەوەی ئەو پەیوەندییە پشتی بە یاسا بەستووە، ناتوانێت دەرگا دابخات و بڕوات. دەبێت ئەوروپا دەست لە وتنی 'ئێمە نیگەرانین' هەڵبگرێت.
لە زۆر گەنجمان بیست کە دەیانوت، لە تورکیا چیتر هەلومەرجی ژیان نەماوە. لە مانگەکانی داهاتوودا ئەگری هەیە لە تورکیا و کوردستانەوە کۆچێکی گەورە بەرەو ئەوروپا دروست ببێت. لە سویسرا وەک پێویست جێگە بۆ پەنابەران هەیە. تەنیا دەبێت خۆمان رێکبخەین. نەک هەر لە تورکیا و کوردستانەوە ئێمە بە گشتی پێشبینی هاتنی کۆچبەران دەکەین. بە بڕوای من لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو بابەتە لە سویسرا دەبێتە پرسێکی گەرم".
هـ . ب