فەجەدەکە-کاوا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
فیدراسیۆنی فەجەدەکە-کاوا لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا شەشەمین کۆبوونەوەی نیوکاتی (شەش مانگ)ەی خۆی ئەنجامدا.
فیدراسیۆنی فەجەدەکە-کاوا لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا شەشەمین کۆبوونەوەی نیوکاتی (شەش مانگ)ەی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. لەسەرەتای کارەکانی کۆبوونەوەکەدا دیوانی فیدراسیۆنەکە هەڵبژێردرا.
نوێنەرانی کۆماو، جیک، تەژەکەئە، پەیەدە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون. بەڕێوەبەری نوێی فیدراسیۆنەکە بە ١١ دەنگ هەڵبژێردران، هەریەک لە محمەد جۆپان و کەریمە بارجن وەک هاوسەرۆک دیاریکران.
دواتر سیاسەتمەدار عیسمەت کەم قسەکردنی دەستپێکی کۆبوونەوەکەی کرد و پەیوەست بە قۆناغەکانی ڕابردووی سیاسی، ڕۆڵ و گرنگی ئەنجوومەنی گەلی دیموکراتیک هەڵسەنگاندی کرد.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا باسی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو هێرشانەی لە ئەوروپا بەرامبەر بە کوردان ئەنجام دەدرێن کرا و پەیامی بەهێزکردنی تێکۆشاندرا.
کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی"بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بە کۆتاهات.