گه‌نجان له‌سه‌ر بانگه‌وازی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تەكۆژن) به دروشمی "سیستمی ئیمراڵی تێكده‌شكێنین، ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین" له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕنسا و له شاری ئارنهێمی هۆڵه‌ندا ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد.
پاریس
جه‌ماوه‌ر كه له گۆڕه‌پانی ڕیپابلیک كۆبوونه‌وه، له‌ژێر بارانی به‌خوڕدا به گۆرانی "چه‌رخی شۆڕش" و خوله‌كێك ڕێزگردتن یادی شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی كوردستانیان كرده‌وه.
دواتر به‌ره‌و گۆڕه‌پانی باستیل ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌ڵ كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، دروشمه‌كانی "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت"، "ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادی ئێمه‌یه" و "بژی ڕێبه‌ر ئاپۆ"یان وته‌وه.
هاوکات شاهین پۆڵاد و خانێ ئاكدۆغان، هاوسه‌رۆكانی جه‌ده‌كه- فه‌ڕەنسا داوایان له ڕایگشتی نێونه‌ته‌ویی كرد، ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕایانگه‌یاند: گۆشه‌گیری ڕه‌ها له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه. ئێمه دەمانه‌وێت گۆشه‌گیری ڕه‌ها له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه كلیلی ئاشتی و چاره‌سه‌رییه كۆتایی پێبێت".
چالاكییه‌ك له گۆڕپانی باستیل به ئاهه‌نگێك كۆتایی هات.
ئارنهێم
گه‌نجانی ته‌جه‌شه له چوارچێوه‌یی هه‌ڵمه‌تی "شه‌ڕی ئازادی ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن" لەپێناو ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری ئارنهێمی هۆڵه‌ندا چالاكییه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا.
هەروەها له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی لافیته‌یه‌ك كه نووسینی "ئازادی بۆ ئۆجالان"ی له‌سه‌ر بوو و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای په‌كه‌كه، دروشمه‌كانی "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"یان وته‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا داوا له گه‌نجانی ئه‌وروپا كرا تا مسۆگه‌ر کردنی ئازادی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجالان له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
ژ.ن