گەنجانی کورد لە بەرلین چالاکیەکی کلتوری و هونەرییان ئەنجامدا

بۆ یادکردنەوەی شەهید میر پەرەوەر، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس شەهیدبوو، ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد (تەجەشە) و تەکۆژن، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکیەکی کلتوری و هونەرییان ئەنجامدا.

بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تەکۆژن، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بۆ یادکردنەوەی شەهید میر پەروەر چالاکیەکی هونەری و کلتوری ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا چەندین چالاکی کلتوری و هونەری پێشکەشکران.

ئەندامی تەجەشە ئەحمەد گونەش لە قسەکردنی سەرەتادا وتی: "بزوتنەوەی سیاسی لە کوردستان، کە ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەیی 'کوردستان داگیرکراوە' دایڕشتۆتەوە، بوو بە ئایدۆلۆژیایەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووناک دەکاتەوە".

هەورەها لە درێژەی قسەکانیدا گونەش سەرەنجی خستە سەر ئەو شەڕە تایبەتەی بەرامبەر کلتور و هونەر دەکرێت و وتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین، خاوەندارێتی لە کلتور و هونەری خۆی بکات و لە هەموو شوێنێک خۆی بەرێکخستن بکات".

دواتر کۆمەڵەیی فۆلکۆری شەهید دەلیل چیاگر و کۆمەڵەی شەهید فاراشین شانۆگەری خۆیان پێشکەشکرد.

دواتر کۆمەڵەی شەهید کاوە چەکدار، بە هەڵبەست و گۆرانی بەشداری چالاکیەکە بوون.

هەر لە چالاکیەکەدا بانگەواز کرا بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ٣ و ٤ شوباتی بەرلین، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کورد" دا بەڕێوەدەچێت.

چالاکیەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتاییهات.