لە شاری ماینزی ئەڵمانیا هێرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.
لە گردبوونەوەکەدا لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد لە ماینز مەزڵوم رۆژ وتەیەکی پێسکەش کرد و باسی لەوە کرد هەڕەشەکانی داگیرکردنی هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و ئەوە خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڵ چەتەکاندا هێرش دەکات.
مەزڵوم رۆژ لە درێژەدا وتی: "هێزەکانی پاراستنی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان و بە رۆحی کۆبانێ لە دژی داگیرکەری وەستاونەتەوە. گەلانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو پاراستنی ئەم شۆڕشەدا کە ئازادی گەلان وێنا دەکات، دەبێت بەرپرسیارێتی سەر شانیان جێبەجێ بکەن".
رۆژ داوای لە ئەمریکا و ناتۆ و وڵاتانی ئەوروپی کرد و وتی، "بە پشتیوانییە سیاسی، سەربازی و مادییەکانتان مەبنە هاوبەشی ئەو جینۆسایدانەی لەسەر دەستی ئەردۆغانی دیکتاتۆر ئەنجام دەدرێت".
گردبوونەوەکە بە دروشمەکانی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.