هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرد
دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ شار بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دەستیان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد.
دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ شار بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دەستیان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد.
دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ شار کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان ساز کرد ودەستیان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد.
وەک ئاماژەیەک بە تەمەنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٧٤ شار لەوانە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کە ئەنجومەنی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەوێن، کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سازکران.
وێڕای وڵاتانی ئەوروپی لە بەنگلادیش، پاکستان، ژاپۆن، هیندستان، کێنیا، ئەفریقای باشوور، ئەمریکای لاتین و بە دەیان ناوەندی دیکە بە شێوەی هاوکات کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سازکرا.
لە چوار لای جیهان، ئەکادیمیسیان، رۆژنامەوان، رێکخراوە مەدەنیەکان، پارتە سیاسیەکان، پەرلەمانتاران، چالاکوانان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، فەیلەسوف، براوەکانی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، نوێنەرانی رێکخراوەکانی ژنان و گەلان هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'یان دەستپێکرد.
ئەو راگەیەندراوەی لە ٧٤ ناوەند بە شێوەی هاوکات خوێندرایەوە بەم جۆرەیە:
" هەڵمەتیی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، بزوتنەوە کۆمەڵایەتی، پارتە سیاسی، شارەوانی، سەندیکا، چالاکوان، رۆسنبیر و بە ملیۆنان کورد و دۆستانیان لە سەرتاسەری جیهان بە دەوری ئامانجێکەوە کۆدەکاتەوە. ئەو ئامانجەش بریتیە لەوەی کە سەرۆکی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لە دیالۆگێکی سەردەمیانەدا بکات بۆ ئەوەی بۆ پرسی کورد کە کێشەی سەد ساڵەی تورکیایە چارەسەریەکی سیاسی و دادپەروەرانە بدۆزێتەوە.
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرێکی سیاسی کوردە کە لە تەواوی جیهان لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەک نوێنەری سیاسی دەبینرێت. لە شوباتی ١٩٩٩ بە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری رفێندرا و رادەستی تورکیا کرایەوە. لەو کاتەوە لە زینداندایە و بۆ ماوەی چەندین ساڵە پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە پچڕێنراوە. ئەشکەنجە و کردەوەی ستەمکارانە و بێڕێزیکارانەی بەرامبەر ئەنجامدراوە.
سەرباری ئەوەش بزوتنەوەیەک کە ئۆجالان دایمەزراندووە و سوود بە مرۆڤەکان دەگەیەنێت، لە ریزەکانی پێشەوەی تێکۆشانی دیاریکردنی چارەنوسی کوردان لە ناو بزوتنەوەکانی دیموکراسی فرە ئێتنیک و فرە ئایینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگەی گرتووە. تیۆریەکانی ئەو بۆ هەموو کەس لە سەرتاسەری جیهان لەپێناو دیاریکردنی مافی چارەی خۆنوسین، ئازادی ژن و کۆتاییهێنان بە نایەکسانی و کۆلۆنیالیزم بووەتە سەرچاوەی ئیلهام و سودبەخشین.
'پرسی کورد' کە لە تورکیا چارەسەرنەکراوە- شەڕ و ناسەقامگیری سیاسی بەهۆی رەتکردنەوەی مافە سیاسی و مەدەنیە بنچینەییەکانی ٢٠ ملیۆن کورد کە لە کۆماری تورکیا دەژین- بووەتە مایەی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس، هەروەها ملیۆنان مرۆڤیش ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێهێشتووە و لەسەرتاسەری جیهان نەتەوەپەرستی توندڕەوانە، ئایینپەرستی و تاکڕەوی بەهێز بووە- ئەمەش پەیوەندی توندی لەگەڵ کێشە هەڕێمایەتی و جیهانیەکانەوە هەیە- داگیرکاری، نەژادپەرستی، زۆرداری و ستەم بەرامبەر بە ژنان، توندڕەوی و دەمارگرژی ئایینی، داگیرکەری و کۆلۆنیالیزمی ئابووری، تێکدانی ژینگە- کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی ملیۆنان کەس.
هەڵمەتەکە لە لایەکەوە نێونەتەوەییە، چونکە کێشەی کورد کێشەیەکی ناونەتەوەییە. کوردستان لە نێوان چوار دەوڵەتی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا دا دابەشکراوە. ئەوانەی کە سەدەیەک لەمەوبەر ئەم دابەشبوونانەیان دروستکرد بەریتانیا، فەرەنسا وهێزە ئەوروپیەکان بوون. شەڕی تۆرکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی کورد ئەنجامی ستراتیژیەکی نوێیە کە بە پشتیوانی بێ مەرجی دەیان ساڵەی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ناتۆ وەری دەگرێت، هەروەها بەکارهێنانی ئەو هێزانە لە دژی دەوڵەتانی وەک ڕووسیا و ئێرانە، کە هەول دەدات لە هەموو لایەک لەدژی کوردەکان سات و سەودا بکات.
نێونەتەوەییە، چونکە چارەسەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان نێونەتەوەیین. چوارچێوەی چارەسەری سیاسی کە عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ کێشەی کورد دەستنیشانی کردووە، دەتوانێت کۆتایی بە سەدەیەک شەڕ و ستەم لە تورکیا و وڵاتانی دراوسێ بهێنێت. ئەو تیۆرییە گەردونیانەی کە لەو چوارچێوەیەدا چارەسەرەکەی دەستنیشان دەکەن، لە زیاد بوونی نایەکسانی تا گۆڕانی کەشوهەوا، لە دژی بەرزبوونەوەی ئۆتۆکراسی ڕاستگەرایی توندڕەوانە، بۆ هەر مرۆڤیک کە لە چارەسەر و جێگرەوەی قەیرانەکان دەگرێت دەتوانێت ببێت بە مۆدێلێک.
کاتێک عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت بەشداری لە پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەری پرسی کورد بێت، ئەندێشەکانی بەرەوپێش ببات، ئازادی و ئاشتی بۆ هەموومان زیاد دەبێت. بەداخەوە ڕێبەرایەتی دیکتاتۆری لە تورکیا ئەمە دەزانێت و ترسێکی زۆری لەم سیناریۆیە هەیە - هەر بۆیەشە بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان و درێژکردنەوەی شەڕ، نزیکەی 3 ساڵە عەبدوڵا ئۆجالانیان لە ناو گۆشەگیریدا هێشتووەتەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوایین دیداری لەگەڵ پارێزەرانی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند، ئەگەر دەرفەتی پێبدرێت، دەتوانێت لە ماوەی هەفتەیەکدا کێشەی کورد چارەسەر بکات، هەروها لەو کاتەوەی حکومەتی تورک کۆتایی بە گفتوگۆکانی ئاشتی هێناوە. ئەو بۆ چارەسەری سیاسی کێشەکانی کورد هێندەی تر پەرەی بە بیرۆکە سیاسیەکانی خۆی داوە.
تورکیا لە باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیرکاریەکانی زیاد دەکات، لەناوەوە و دەرەوەدا فشارەکانی لەسەر ئۆپۆزسیۆن و بەرهەڵستکاران زیاد دەکات، گەلی کورد و گەلانی دیکە لە تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان زیاتر لە جاران پێویستیان بە چارەسەری سیاسی هەیە.
هەروەها ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر نیگەرانین لە سەلامەتی و تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان. گۆشەگیری لە گۆرەپانی نێونەتەوەییدا وەک جۆرێک لە ئەشکەنجە ناسراوە. بەردەوامی ئەو جۆرە ئەشکەنجەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ زۆر مەترسیدارە. ئێمە هیچ لەبارەی چارەنووسی عەبدوڵا ئۆجالان نازانین، جگە لە 'سزا دیسپلینییەکان' کە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە یەکتربینینەکان ئەنجام دەدرێت و و سەبارەت بەوەی کە هەڕەشەی کۆشتنی لێ دەکەن سەبارەت بە چارەنووسی عەبدۆلا ئۆجالان هیچ زانیاریەکمان نییە.
ئەم دۆخە بەم جۆرە نابێت، هەربۆیەش ئێمە ئەم داواکاریانە دەخەینەڕوو:
دەبێت دەستبەجێ رێگەبدرێت کە عەبدوڵا ئۆجالان دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی خۆی ئەنجام بدات و دەرفەت بدرێت کە لە چارەسەرکردنی سیاسی و دیموکراتیکی پرسی کورد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئازادانە رۆڵ بگێڕێت".