هێرشی چەکداری لە پاکستان: زیاتر لە ٢٦ کەس بوون بە قوربانی

پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاندا لە دەرنجامی هێرشی کۆمەڵێک چەکداردا لە ڕۆژئاوای پاکستان ٢٠ کرێکار کوژراون و شەش کرێکاری دیکەش بریندار کراون.

هومایون خان کە بەرپرسێکی  پۆلیسی پاکستانە بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی چەكداری بۆ سەر كانێكی بچووكی تایبەتی خەڵوز لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەمان ٢٠ كرێكار كوژراون و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژەشی بەوەداوە ڕووداوی هێرشە چەکدارییەکە لەسەر كانێكی بچووكی تایبەتی خەڵوز لە ناوچەی دۆكی لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە.

باسى لەوەشکردووە، تا ئێستا ٢٠ تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی دۆكی و شەش کەسسى دیکەش برینداربوون.