هێرشی پاکتاوکاری و گۆشەگیری لە گراز و ووپێرتاڵ شەرمەزار کران

کوردستانیان و دۆستانیان گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە شاری گرازی نەمسا و شاری ووپێرتالی ئەڵمانیا هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کران.

گراز 

         

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە هاوپتلاتز ئەنجامدرا و فێمینیست، ئەندامانی سۆلیکۆمیت کوردستان، ریساپ کۆمیونیتی بەشداربوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

چالاکوانان لە رێگەی پلاکارد و بروشەرەوە ئاماژەیان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد، هەروەها گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد.

ووپێرتاڵ

لە شاری ووپێرتاڵی ئەڵمانیاش چالاکییەک ئەنجامدرا. بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ڤیان چالاکیەکە سازکرا، بڵاوکراوە دابەشکرا و دروشم وترانەوە.