هونەرمەند ئەحمەد کایا لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا کە لە دەرەوەی ولات کۆچی دوایی کرد، لە ٢٣یەمین سالیادی یادی کۆچی دوایدا لە سەر گۆڕەکەی لە پاریس یادی کرایەوە.
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا کە لە دەرەوەی ولات کۆچی دوایی کرد، لە ٢٣یەمین سالیادی یادی کۆچی دوایدا لە سەر گۆڕەکەی لە پاریس یادی کرایەوە.
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی سالی ٢٠٠٠ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە غوربەت کۆچی دوایی کرد، بە پێشەنگایەتی تەڤ-چاند/ ئەوروپا لە پاریس لەسەر گۆرەکەی یادی کرایەوە. هاوسەری ئەحمەد کایا، گوڵتەن کایا، عوسمان بایدەمیر، هونەرمەندانی تەڤ-چاندی بالی ٣یەمی ئازاد، دەزا ئامەد، دەرهێنەر شەهرام عەلیدی، شاعیر سەلیم تەمۆ و جەماوەرەکەی بەشداری یادەکە بوون.
لەسەر داوای گوڵتەن کایا هاوسەری ئەحمەد کایا، گۆرانی میر پەروەر کە ساڵی ڕابردوو بەشداری یادەکەی کردبوو و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆرکرا، بە فرمێسکەوە هەلکرا.