جنێڤ بە ریفراندۆمێک هێماکانی رق و کینەی قەدەغەکرد
بەگوێرەی ئەنجامەکانی رێفراندۆم لە کانتۆنی جنێڤی سویسرا هێماکانی رق و کینە لە شوێنە گشتییەکان قەدەغەدەکرێن.
بەگوێرەی ئەنجامەکانی رێفراندۆم لە کانتۆنی جنێڤی سویسرا هێماکانی رق و کینە لە شوێنە گشتییەکان قەدەغەدەکرێن.
یاسای قەدەغەکردنی هێماکانی نازیسم و هێماکانی دیکەی رق و کینە کە پێشتر و لەمانگی نیساندا لە پەرلەمانی سیسرا تێپەڕێندرابوو، لە کانتۆنی جنێڤی ئەو وڵاتە خرایە رێفراندۆمەوە.
بەگوێرەی ئەنجامەکان لەسەدا ٨٥ی دانیشتوانی جنێڤ دەنگیان بە قەدەغەکردنی ئەو هێمایانە داوە، بۆ ئەوەی چیتر لە شوێنە گشتیەکان نمایس نەکرێن، بەم پێیەش جنێڤ دەبێتە یەکەم کانتۆنی سویسرا کە ئەو هێمایانەی قەدەغەکردووە.
هەر لەو راپرسیەدا لەسەدا ٧٦ی بەشداربووان خۆکوشتنی ئارەزومەندانەشیان رەتکردەوە، کە لەهەندێک حاڵەتی نەخۆشی درێژخایەن و بێچارەسەریدا، بە رەزامەندی نەخۆشەکە پزیشکان دەتوانن کۆتایی بە ژیانی نەخۆشەکە بهێنن.
هـ . ب