کامپینی نێونەتەوەی لە ئەرجەنتین: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!
لە ١٣تشرینی دووەم لە ئەرجەنتین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپین دەستپێدەکرێت. پەڕلەمانتاران و سەندیکاکاران بانگەوازییان بۆ بەشدار بوون لە کامپینەکە کرد.
لە ١٣تشرینی دووەم لە ئەرجەنتین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپین دەستپێدەکرێت. پەڕلەمانتاران و سەندیکاکاران بانگەوازییان بۆ بەشدار بوون لە کامپینەکە کرد.
لە ئەرجەنتین لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا بە پێشەنگایەتی سەندیکاکانی کرێکار، پارێزەر، ڕاگەیاندن و فیمینیستنان لە کیشوەرەکەدا کامپینێک دەستپێدەکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە تەڤگەری ژنانی کورد بانگەوازی بەشداربوون لە سەندیکاکاران، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەداران کرد. کامپینەکە لە ١٣ی تشرینی دووەم بە بەستنی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دەستپێدەکات و تا ٢٣ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
لە کامپینەکەدا واژۆ کۆدەکرێتەوە دەنێنرێت بۆ کۆرتی ئەنتەر ئەمریکا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کۆنسەی ئەوروپا.
بۆ بانگەوازیکردن بۆ بەشێک لە ئەندامانی (CTA Autonoma) دیمەنێکی ڤیدۆییان بڵاوکردەوە. چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ کە پێشەنگایەتی کامپینەکە دەکەن بانگەوازییان بۆ بەشداربوون لە کامپینەکە کرد. پەڕلەمانتارانی پارتی کرێکاران لە پەڕلەمانی ئەرجەنتین بۆ بەشداربوون لە کامپینەکە بانگەوازییان کرد.
پەیامی ئەو کەسانەی کە بانگەوازییان بۆ بەشداربوون لە کامپینەکە کرد.
جولییان ئاگویر بەڕێوەبەری ئەنتەرناسیۆنالیست لە CTA Autonoma لە پەیامەکەیدا باس لە گۆشەگیری ئیمراڵی دەکات و ئاماژەی بەوەدا کامپینەکە لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا ڕێکخراوە.
ڤانیا بیاسی ئەندام پەڕلەمانی ئەرجەنتین ئاماژەی بە مافی ڕەوای گەلی کورد و بەردەمیدانی تێکۆشانی تەڤگەرەکانی ژن لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان دەوڵەتی تورک کرد و ئەمەش دەڵێت: "لە کەسێتی عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبێت دەنگمان هەڵبڕین لە پێناو هەموو زیندانیانی سیاسیدا. بێگومان داوای ئاشتییەکی هەمشەیی دەکەین."
پەڕلەمانتار مۆنیکا لێتیسیا شلۆتاوەر: داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و جێبەجێکردنی مافەکانی گەلی کورد دەکەین.
کلۆدیا کۆرۆلی ژنە فیمنیست: وەک ئەندامانی فیمینیستەکانی ئابیا یالا (ئەمریکای لاتین) داوا دەکەین گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەتەواوی لاببرێت.