کۆن-مەد، لە بەرامبەر بەو تێڕوانینەی ڕاگەیاندنەکان کە کورد بە تاوانبار دەزانن کاردانەوەی نیشاندا

هاوسەرۆکایەتی کۆن-مەد داوای لە ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن لە ئەڵمانیا کرد، نزیکایەتی پەیوەندییەکانی ماڵپەڕی express.de و ڕۆژنامەی WDR، کە گەلی کورد بە تاوانبار دەزانن و بەپێی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نزیک نابنەوە شەرمەزار و مەحکووم بکەن.

هاوسەرۆکایەتی فیدراسیۆنی پێکهاتەکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (KON-MED) ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە دەیانەوێت چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بێتە ئاراوە، وەک 'تیرۆریست' تاوانباری بکەن، جیا لە ڕوو ڕەش کردنی ڕژێمی ئەردۆغان زیاتر نییە. کۆن-مەد ئاگاداری کردەوە کە تاوانبار کردنی داخوازییەکانی نەتەوەی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ و پێگەی جیهانی بە دەستەواژەی "گرووپە تیرۆریستییەکان کۆدەبنەوە"، نیشانەی هاوکارییە لەگەڵ ئەردۆغان.

بەیاننامەی هاوسەرۆکایەتی بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤، ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری کۆڵن بە پێشەنگایەتی دامەزراوە دیموکراتیکەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەڕێوەدەچێت. ئێمە وەک کۆن-مەد لەگەڵ چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی سەدە ساڵەی کوردین.

دەوڵەتی تورکیا مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکانی کورد بە هۆی نەتەوایەتی بوونی قبوڵ ناکات؛ دەیەوێت بە سیاسەتی دڕندانە گوشار بخاتە سەر داواکارییەکانی کوردان. داواکاری دیموکراتیک و یاسایی گەلی کورد بە زەبری هێز و توندوتیژی بن پێ دەکرێت. هەر بەو هۆیەشەوە هەزاران گوندی کوردنشین چۆڵ کران و ٤ ملیۆن کورد بە زۆر ئاوارە و دەربەدەر کران. بە هەزاران چالاکوانمانەوە بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ئەشکەنجە کراون. هەر لەبەر ئەم هۆکارە کورد ناچار بوو کۆچ بکات بۆ ئەوروپا و بەتایبەتی بۆ ئەڵمانیا. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ بە رێبەرایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ یەکەمجار بۆ ماوەی ٢ ساڵ، شەڕی چەکداری کە بەهۆی کێشەی سەد ساڵەی کوردەوە دروست بوو، ڕاوەستا. هیواکان بۆ چارەسەری دیموکراتیک لە کۆمەڵگادا زیادی کرد. سیاسەتی یاسایی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا کە لە کەشێکی ئاشتیدا بەڕێوەچوو، قۆناغێکی مێژوویی بەدەستهێنا. لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە کەشێکی ئارامدا هەدەپە ٨٠ نوێنەری بەدەستهێنا. وە دەرکەوت کە ئاکەپە – ئەردۆغان کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ هاتە سەر دەسەڵات، بۆ یەکەمجار شکست دەهێنێت.

ڕژێمی ئەردۆغان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی قبوڵ نەکرد و گۆڕانکاری سیاسی بۆ سەرکوتکردنی کێشەی کورد بە شێوازی جیا جیا و توندوتیژی ئەنجامدا. هەریەک لە شارەکانی سور، فارقین، لیجەی ئامەد، نسێبین، شەمرەخی مێردین، جزیر و سلۆپی شرناخ و ناوەندی شڕناخ و گەڤەری جۆڵمێرگی وێران کرد. هەروەها شارەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی لەسەر سنوورەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چەکەکانی ئەڵمانیا داگیرکرد. سەدان هەزار کەس بە زۆر ئاوارە بوون.

لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە باشووری کوردستان چەکی کیمیاویی بەکارهێناوە. باس لەوە دەکرێت ئەو چەکانە لە ئەڵمانیاوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هێنراون. ئەڵمانیا دانی بە جینۆسایدی ئێزدییەکان ناوە. بەڵام دەوڵەتی تورک هێرشی جینۆسایدی لە شەنگال ئەنجامدا. ڕۆژانە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شەنگال و ڕۆژائاوا و کەمپی پەنابەرانی مەخمور ئەنجام دەدەن و ژنان و گەنجان کە لە دژی داعش شەڕیان کرد دەکوژێت.

ئێمە پێمان وایە کە پێویستە لە چوارچێوەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان / پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد بکرێت؛ ئێمە قبووڵ ناکەین کە میللەتی کورد لە سەدەی بیست و یەکدا بێ پێگە بمێنێتەوە. بێگومان ئێمە پشتگیری لە ڕێپێوانی ١٧ی شوبات دەکەین کە لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت. تۆمەتبارکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە خوازیاری چارەسەری دیموکراسیانە بۆ پرسی کوردن، بە "تیرۆریست"، ناوبردن، لە ڕوو ڕەش کردنی ڕژێمی ئەردۆغان زیاتر نییە. تاوانبارکردنی داخوازییەکانی نەتەوەی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ و پێگەی جیهانی بە دەستەواژەی "گرووپە تیرۆریستییەکان کۆدەبنەوە"، جیا لە هاوکاریی لەگەڵ تاوانەکانی ئەردۆغان نیشانەی شتێکی تر نییە.

بۆیە داوا لە ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا دەکەین کە ئەو ڕێبازە ڕۆژنامەوانیانەی ماڵپەڕی "express.de" و ڕۆژنامەی WDR شەرمەزار بکەن، کە بەپێی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی لە ڕاستیەکانی گەلەکەمان ناڕوانن.