کۆنفرانسی جیهانی گەنجان دەست پێدەکات

کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستپێدەکات. کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراوی گەنجان لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداری لەم کۆنفرانسە دەکەن.

یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی گەنجان کە لە ڕۆژانی ٣، ٤ و ٥ی تیشرینی دووەم لە پاریس بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٣٠٠ چالاکوان بەشداری لەم کۆنفرانسەدا بکەن.

کۆنفرانسەکە لە لایەن گروپی "ڕوناھی" و "گەنجانی مێژوو نووسینەوە" لەسەر بنەمای کۆنفرانسەکانی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٩ لە ئامەد و کۆبانی بەڕێوە دەبرێت. ئامانجی ئەم کۆنفرانسە گەیشتنە بە ھەموو گەنجانی جیهان. کۆنفرانسەکە لە ژێر دروشمی 'ئێمە مێژوو دەنووسین - تێکۆشانی ئازادیی گەنجان ڕاناگیرێت' بەڕێوەدەچێت. مەبەست لەم کۆنفرانسە ھاوبەشی پێکردنی ئەزموونەکانە، بوون بە ئەکتەرێکی کۆمەڵایەتیە، لە سیاسەتی جیھانی دا خاوەن قسە و وریا بوونە، بنیات نانی پێوەرەکانە لە دەوری بەها هاوبەشەکان.

لە کۆنفرانسەکەدا باس لە پرسەکانی ئازادی، ئیکۆلۆژی، یەکسانی نێوان ژن و پیاو و ئالترناتیف بەرامبەر بە سیستەمی سەرمایەداری دەکرێت. لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی ژیانی لیبڕاڵ لەسەر گەنج، پێناسەی سێکسیزم، کێشە ئیکۆلۆژییەکان، فاشیزم و میلیتاریزم، پەروەردە، گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی جیهانی سێیەم، کێشە ئابوورییەکان، کۆچکردن، مێژووی گەنجان، ئینتەرناسیۆنالیزم، ئازادی، لە نێوان کۆمەڵگا داگیرکراوەکان و گەلی  پەنابەرکراو، کێشەکانی گەنجان و کێشەکانی ژنانی گەنج هەڵدەسەنگێندرێت.

بە گوێرەی ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی ڕۆناهی - ناوەندی پەیوەندییە گشتیەکانی گەنجان و 'گەنجانی مێژوو نووس'، ڕێکخراوە جیاوازەکانی گەنجان لە دژی سەرمایەداری یکگرتوون، فشارەکانی بۆ لەناوبردنی سروشت و سێکسیزمی کۆمەڵایەتی لە دەوری گەڕان بەدوای ژیانێکی ئاڵترناتیفدا کۆبوونەتەوە.

گەنجانی مێژوو نووس دەستنیشانیان کرد کە ئامانجیان لەم کۆنفرانسە پێشخستنی کۆنفرانسێکی جیھانییە.

زۆریک لە رێکخراوەکانی گەنجان بەشداری ناو کۆنفرانسەکە دەبن و زۆربەیان لە سۆشیال میدیادا ڤیدیۆکانیان  بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن.

تۆڕی گەنجانی جیهانی بنەمای بەڕێوە چوونی کۆنفرانسەکەی خستە ڕوو، بەم شێوەیەیە:

خۆبەریوەبەری گەنجان: بە ئامانجی بەهێزکردنی ئینسیاتیف و دیدگای هەموو لایەک، کۆنفرانسەکە لەلایەن گەنجانەوە بۆ گەنجان بەڕێوەدەچێت. وەک لە دروشمی کۆنفرانسەکە و لە ماڵپەڕەکەیاندا هاتووە: "ئێمە نەوەی کۆتایین، دەستپێشخەریمان چارەنووسمان دیاری دەکات".

ئازادی ژن - ژن، ژیان، ئازادی: بە ئامانجی تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوەی ژنان، کۆنفرانس پێویستی ڕوانگەیەکی هاوبەشە بۆ ئازادی ژن. ئامانجمان ئەوەیە کە وەڵامێک بۆ توندوتیژی و ئازاردانی ژنان بدۆزینەوە و ئازارەکانیان بکەین بە بابەتی ڕۆژ، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ژنانی گەنج و دەرفەتیان پێبدرێت کە ناسنامەی خۆیان بدۆزنەوە. دەبێت تۆڕی ئەم تێکۆشانە وەک بنەمای هەموو تێکۆشانەکانی تر ببینریت.