دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل لە یادی ١٠یەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣ی ئاب بەسەر شەنگالدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە سەرەتای بەیاننامەکەدا بە توندی کردەوە نامرۆڤانەکانی چەتەکانی داعش و هاوکارە سەرەکییەکانی، ئەردۆغان و بنەماڵەی بارزانی شەرمەزار کرد.
"ڕزگارکردنی ژن و منداڵە بێسەروشوێن کراوەکان ئەرکێکی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتییە"
کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند کە گەلی کورد قەد ئەم کۆمەڵکوژییە لەبیر ناکەن و وتی: "بەڕێزدارییەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو بنەماڵەی کۆمەڵکوژ کراوان و گەلی شەنگال و هەموو گەلی کورد بە تایبەتی ئەو ژن و منداڵانەی کە هێشتا بێسەروشوێنن دەکەین. ئەم کارەساتە برینێکی گەورەی گەلەکەمانە، دۆزینەوە و ڕزگارکردنی بێسەروشوێن کراوەکان ئەرکێکی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتییە."
دەقی بەیاننامەکە وەهایە؛
"بەبۆنەی ١٠یەمین ساڵەی فەرمانی ٣ی ئاب، گەریلاکانی پەکەکە کە وەک برووسکە چوون بە هانای گەلی شەنگالەوە، گەلی ئێزدییان لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی داعش پاراست و شەهید بوون، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو شەهیدانەمان بەبیر دێنینەوە. جارێکی تر بەڵێنیان پێ دەدەن کە شەنگالی سەربەخۆ و ئازاد دەپارێزین.
پلانی دەوڵەتی تورک و بنەماڵەی بارزانی و داعش بۆ هێرشکردنە سەر کوردانی ئازاد
لە پڕۆسەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، دەوڵەتی تورک و بنەماڵەی بارزانی و داعش لە چوارچێوەی پلانێکی گەورەدا بۆ شکستپێهێنانی 'کوردی ئازاد، هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە. لە پلانەکانیاندا هەنگاوی یەکەم کۆمەڵکوژ کردنی شەنگال بوو، دووەمیان شکستپێهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو، سێیەمیش شکستپێهێنانی بزووتنەوەی پەکەکەیە بە گشتی.
لە هەنگاوی یەکەمدا حزبی بارزانی لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەو پلانە لە پێناو کۆمەڵکوژ کردنی شەنگال و فەرمان بەسەر ئێزدییەکاندا مامەڵەی کرد. گەلی شەنگالی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش بێ چەک و بێ بەرگری هێشتەوە و هەڵاتن و شەنگالیان رادەست کرد.
بەڵام وەک دەزانرێت فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ گەلی شەنگالیان بە تەنیا نەهێشت. بە تێکۆشانێکی مەزن فەرمانەکەیان ڕاگرت. بە تێکشکاندنی داعش لە شەنگال هەنگاوی یەکەمی پلانەکانی دەوڵەتی تورک و بارزانی شکستی هێنا.
وەک هەنگاوی یەکەم، لە هەنگاوی دووەمیشدا پلانەکانی دەوڵەتی تورک و بارزانی تا ئەمڕۆ، لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا، سەرکەوتوو نەبوون. هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک و بارزانی و داعش شکستی هێنا.
ئەم هاوپەیمانییە بێ ئەخلاقییەیە دژی کوردی ئازاد، بۆ ئەوەی بەتەواوی تێک نەشکێندرێت، ئێستا بەگشتی لەسەر گەلی باشوور و گەریلاکانی ئازادی، لەسەر شەنگال و مەخموور، دەیانەوێت وەک هەنگاوی سێیەمی پلانەکانیان ئەنجام وەربگرن.
"لەناوچوونی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک-بارزانی و داعش سودێکی گەورەی بۆ گەلی کوردستان دەبێت"
ئەگەر لە هەنگاوی یەکەم و دووەمدا شکستیان هێنا، لە سێیەمیشدا شکست دەهێنن. بەڵام ئەمجارە دەرئەنجامی شکستی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک و بارزانی و داعش، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ گەلی چوارپارچەی کوردستان دەبێت. چونکە شکستی ئەم پلانە شکستی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکە، شکستی خیانەتی بنەماڵەی بارزانییە."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە گەلی شەنگال بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیستەمی شۆڕشی کۆمەڵایەتی خۆیان لەسەر بنەمای نەتەوەی دێموکراتیک بنیات دەنێن و ئێمە ئەم سەرکەوتنە (شۆڕشی کۆمەڵایەتی شەنگال) پیرۆز دەکەین و هاوکات هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین.
بەبۆنەی یادی ١٠یەمین ساڵەی فەرمانی ٣ی ئاب، سبەی چالاکی ناڕەزایەتی لە هەموو ناوەندەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت. داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە هەر شوێنێک هەن لە ٣ی ئابدا بەشداری چالاکیی جەماوەرییەکان بکەن. با لە دژی خیانەت و داگیرکاری دەوڵەتی و خیانەتی بارزانییەکان یەکگرتوو بین."