لە بەڕازیل بە هەزاران کەس لەدژی نەژادپەرستی و توندوتیژی پۆلیس رێپیوانیان ئەنجامدا
لە بەڕازیل دوای ئۆپەڕاسیۆنی خوێناوی پۆلیس، بە هەزاران کەس رژانە ناو شەقامەکان و لەدژی توندوتیژی پۆلیس و نەژادپەرستی چالاکیان ئەنجامدا.
لە بەڕازیل دوای ئۆپەڕاسیۆنی خوێناوی پۆلیس، بە هەزاران کەس رژانە ناو شەقامەکان و لەدژی توندوتیژی پۆلیس و نەژادپەرستی چالاکیان ئەنجامدا.
لە گەڕەکی جاکاریزینهۆی باکوری ریۆ دی جانیرۆ، لە ئۆپەڕاسیۆنی خوێناوی هەفتەی رابردوودا لەدژی ژمارەیەک بازرگانی مادەی هوشبەر، ٢٨ کەس کوژران. بەهۆی کوشتنی خەڵک بێ دادگاییکردن، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و ریکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی و زۆر رێکخراوی دیکە داوایان کرد لێپرسینەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت.
رۆژی ١٣ی ئایار بە هەزاران کەس لە هەموو بەرازیل رژانە ناو شەقامەکان و داوایان کرد کۆتایی بۆ جیاکاری بهێنرێت کە ٪٥٥ی خەڵکی بەرازیل رەشپێستن.
چالاکوانان بە دروشمی 'نا بۆ گولە، برسیبون و کۆڤید ١٩' و 'گەلی رەشپێست ژیانی دەوێت' چالاکیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانی ریۆ دی جانیرۆدا پانکارتی 'لەدژی قڕکردن، راپەرین و ماف' و 'دادپەروەری' بەرزکرانەوە.
ف.ق