لە بەریتانیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا بەڕێوەچوو

کوردستانیان و دۆستانیان کاردیف و مانچێستەری بەریتانیا کۆبوونەوە و هێرشە قڕکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریایان شەرمەزار کرد.

ئەو خۆپیشاندانەی بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە مانچێستەر سازکرابوو، تیایدا ژمارەیەک گروپی ئینتر ناسیۆناڵیست بەشداربوون. لە خۆپیشاندانەکەدا وێنەکانی رێبەر ئاپۆ و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"، "بژی رۆژئاوا"، "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە و داوا لە بەریتانیا کرا کە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا هەڵوێست بگرێتەبەر و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "دەبێت ئەو هێرشە نائەخلاقییانە رابگیرێت و پشتیوانی لە رۆژئاوا ئەرکێکی ئەخلاقییە". چالاکیەکە بە چەپڵەرێزان و بەرزکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.

کاردیف

لە پایتەختی وێڵز جاردیف بە پێشەنگایەتی تۆڕی پشتیوانی کورد و گروپە ئینترناسیۆناڵیستەکان چالاکیەکەک سازکرا. لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە و چەندین دروشم بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا و شەرمەزارکردنی هێرش و تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان وترانەوە.

لە وتارەکانی خۆپیشاندانەکەدا داوا لە حکومەتی وێڵزکرا پرسی پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک بباتە پەرلەمانی بەریتانیا.