بە دیمەن

لە بەریتانیا ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهات

لە لەندەن بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بۆ ڕێپێوانی ١٠ی تشرینی دووەم، سەردانی ماڵ و شوێنی کاری هاوڵاتیان دەکرێت، ستاند دادەنرێت، لە ڕێگەی ڕادیۆەوە بانگەوازی دەکرێت و بەهەزاران پۆستەر و بڵاڤۆک بە مەبەستی بانگهێشتی ڕێپێوانەکە بڵاو دەکرێتەوە.

کۆمیتەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕێپێوانی گەورەی ١٠ی تشرینی دووەم کە لەبەردەم بارەگای بی بی سی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی. لە چوارچێوەی خەباتەکانی گەلدا کە لە لایەن سەرجەم ئەندامانی مەجلیسی گەلی کورد لە کاتی سەفەربەریدا ئەنجام دراون، لە ناوچەی ئەدمۆنتۆن لە باکووری لەندەن و لە ناوەندی شاری لیڤەرپوول ستاند دانران. لە ستاندەکاندا، داوا لە گەل کرا بەشداری ڕێپێوانی ١٠ی مانگ بکەن. لە لایەکی دیکەشەوە ئامانجی هەڵمەتەکە و پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ئەوەیە کە چۆن ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێک بێت، ڕوونکردنەوەی لەسەر دەدرێت.

هەروەها لە چوارچێوەی خەباتەکە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا و کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی، سەردانی ماڵە کوردەکان لە باکووری لەندەن کرا و گرنگی پڕۆسەی سیاسی و هەڵمەتی ئازادی جیهانی لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورددا ڕوونکرایەوە. هاوکات لە ڕادیۆە ناوخۆییەکان بانگەوازی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی مەزنی ١٠ی مانگ کرا. لەو چوارچێوەدا لە پلاتفۆرمەکانی واتساپ، ئێکس و ئینستاگرام داوکاری و بانگەوازییەکان بڵاوکرانەوە.

هەروەها لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا سەردانی، عەلەوییەکان، ڕێکخراوە سۆسیالیستی و چەپەکان و کۆمەڵە هەرێمیەکانی لەندەنیش کران و داوای بەشدارییان ئاراستەکرد.

دیوارەکانی ئیمرالی هەڵدەوەشێنینەوە

سەیت سوروچ هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا، لەسەر ئامادەکارییەکان زانیاری دا و ڕایگەیاند بەهەموو پێکهاتە ڕێکخستنیەکانمانەوە بە دروشمی "بە هێزی بەڕێکخستنی خۆمانەوە دیوارەکانی ئیمرالی هەڵدەوەشێنین و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەین" بەو بۆنەوە کار و چالاکییەکانمان بە شێوەی سەفەربەری بەڕێوە دەبەین.

ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کوردە

هاوسەرۆک سوروچ، کوردستانیان، دۆستان و هێزە دیموکراسیە شۆڕشگێڕەکانی دانیشتووی بەریتانیای بانگهێشتی ڕێپێوانەکەی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەم کرد کە لە کاتژمێر ١:٣٠ی لەبەردەم ناوەندی بی بی سی بەڕێوە دەچێت و ڕایگەیاند: "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کوردە ئەو ڕێبەرێکی سیاسییە، ڕێبەر ئاپۆ دانوستانکاری سەرەکییە لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورددا با هەم دەوڵەتی تورکیا و هەم هەموو جیهان لەم حەقێقەتە تێبگەن."

هەروەها مەزڵوم چەولیک، وتەبێژی تەجەشەی بەریتانیا کە لە کۆمیتەی پێشەنگایەتی ڕێپێوانەکەدا جێگەی گرتووە، گەنجانی بانگهێشتی ڕێپێوانەکە کرد و وتی: "ئێمە لەو باوەڕەداین گۆشەگیریی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین، بۆیە دەبێت بە بەشداریمان چالاکییەکان لە ئاستێکی بەرز وبە هێزدا بەڕێوە ببەین."