لە دراگینیەنی فەرەنسا نەورۆز پیرۆز کرا
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا نەورۆز بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تەکۆژن) بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا نەورۆز بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تەکۆژن) بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا کوردان بە بەشداری دۆستانیان نەورۆزیان بە جۆش و خرۆش و گوڕوتینەوە پیرۆز کرد.
نزیکەی ٢ هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆز لەو شارەدا کرد.
هونەرمەندان پنار ئایدنلار، عومەر شەریفی و کاوە ئورکیە چوونە سەر ستێج و گۆرانیان پێشکەش کرد.
لە مەراسیمەکەدا بێ پسانەوە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.
مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.
هـ . ب