لە فرانکفۆرت ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ئاهەنگێک ٤٦هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ئاهەنگێک ٤٦هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە لە هۆڵی فرانکفۆرت سالباو کۆبوونەوە و جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد.
هۆڵی ئاهەنگەکە بە ئاڵای پەکەکە و وێنەی شەهیدان ڕازێندرابوەوە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر سیاسەتمەدار عوسمان کاپان قسەیکرد و باسی لە ماناداری و گرنگی دامەزراندی پەکەکەی کرد بۆ گەلی کورد بەوەی بووە هۆکاری ژیانەوەی گەلی کورد.
'ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلە'
هەر لە قسەکانییدا کاپان جەختیکردەوە لەوەی تێکۆشانی گەلی کورد مکوڕبوونە لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەمەی وت: "ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی سەرەکی فەلسەفەی ژیانی پەکەکەیە. لە کەسێتی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، پەکەکە پارتی تێکۆشانی ئازادی ژنە. لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی دەوەستینەوە و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانە."
دوای قسەکان، سینەڤیزیۆنێک لەسەر ٤٦ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە پیشاندرا.
ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی هۆزان شەمدین، کۆما ئازاد، بە گێڕانی هەڵپەڕکێ و شانۆ کۆتایهات.