لە فەرەنسا دژ بە لەسێدارەدان چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری مارسیلییای فەرەنسا چالاکوانانی نێونەتەوەی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی ئێران چالاکییان ئەنجامدا و پشتگیرییان بۆ هەڵمەتی 'نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵی بۆ ژیانی ئازاد' دەربڕی.

لە ١٥ی ئاب چالاکوانان لە هەرێمی پارک لۆنگچامپی مارسیلییا بە هەڵواسینی پانکارتی گەورە، داوای ئازادکردنی چالاکوانی کورد پەخشان عەزیزی و گیراوانی دیکەی ئێرانیان کرد. لە چالاکیەکەدا سزای لە سێدارەدانیان لە ئێران شەرمەزارکرد.

چالاکوانان ئاماژەیان بەوەداوە سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا وەک فشارێک دژ بە ژن و ئازادیخوازان بەکاردەهێنرێت و وتییان: "چالاکوانانی کورد نمونەی پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی بە کردەوەی خراپ و ئەشکەنجەیان دراوە و لە لایەن رژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە."

چالاکوانی ژن بانگەوازییان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی کرد بەرامبەر بە کردەوەی لەسێدارەدان هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.