لە هامبۆرگ گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان
گەنجانی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
گەنجانی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
زۆر کەس بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگیر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڕێوەچوو.
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گەنجان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپیوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" وترایەوە.
گەنجان لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا سرودیان خوێندەوە و گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و بەرخۆدانی ئیمراڵی و گەریلاکانی ئازادی کوردستانیان سلاو کرد.
لەو ڕاگەیەندراوەی کە خوێندرایەوە، داوا لە هەموو گەلی کورد و کوردستان کرا کە بێنە مەیدانەکان و بەرخۆدان بکەن.