هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا
لە ٢٧ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا ٣٧٠ ملیۆن دەنگدەر چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ٧٢٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا. پەرلەمانی ئەوروپا وەک دامەزراوەیەکی یەکێتی ئەوروپا گرنگی پەیدا کردووە و ٥ ساڵ جارێک لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەڵدەبژێردرێت.
لە بارودۆخی ئێستادا ڕاگەیاندرا کە پارتی گەلی ئەوروپا (EPP)، سۆسیالیست و دیموکراتەکان (S&D) و ئەوروپای نوێ (RE) پێکەوە ٣٩٨ کورسییان بەدەستهێناوە. ئەم هاوپەیمانییە لە کۆی ٧٢٠ کورسی پەرلەمانی ئەوروپا واتە باڵادەستی پەرلمانیان بەدەست هێناوە.
ئەندامانی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی تا ئێستا سەر بە هیچ گروپێکی سیاسیی نین ١٠٢ پەرلەمانتار مەزەندە دەکرێن. ئەم دۆخە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆنسێرڤات و پاڕێزگارە نەتەوەییەکان و گرووپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان هێزیان دەست بکەوێت. هەروەها سەوزەکان و چەپی ڕادیکاڵ کورسیەکانیان کەمیکردووە.
دابەشکردنی کورسیەکان بەپێی گروپەکان
پێدەچێت١٨١ کورسی بۆ پارتی گەلی ئەوروپا بێت وهەروەها ١٣٥ کورسی بۆ سۆسیال دیمۆکراتەکان و ٨٢کورسی بۆ ئەوروپای نوێ، پارتی سەوز کورسیەکانی لە ٧٢ بۆ ٥٣ کورسی کەمی کردووە. گروپی چەپ تەنها ٣٤ کورسی بەدەست هێناوە. پارێزگارە نیشتمانییەکانی یەکێتی ئەوروپا ٧١ کورسییان بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا گروپی ڕاستڕەوی ڕادیکاڵ ٦٢ کورسییان بەدەستهێناوە.
پارتە سەوزەکان لە سەرانسەری ئەوروپا دەنگەکانیان کەمی کردووە
لە ئەڵمانیا و فەرەنسا پارتە سەوزەکان دەنگەکانیان لەدەستدا لە کاتێکدا لە سوید و هۆڵەندا پێشکەوتنیان بەدەستهێنا. بەگشتی سەوزەکان لە سەرانسەری ئەوروپا ژمارەی کورسیەکانیان دابەزیوە.