لە کێڵگەیەک لە تەکساس بەهۆی تەقینەوەوە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون
لە تەکساسی ئەمریکا بەهۆی تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکدا نزیکە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون.
لە تەکساسی ئەمریکا بەهۆی تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکدا نزیکە ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون.
تەقینەوەکە شەوی دووشەممە لە کێڵگەی ساوسفۆرک لە نزیک شاری دیممیەت روویدا.
پشکنەری کشتوکاڵیی تەکساس سید میلەر لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردووە کە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە مێژووی تەکساسدا بە گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەی ئاژەڵان دادەنرێت.
کاربەدەستان باسیان لەوەکردووە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا نزیکەی ١٨ هەزار مانگا لەناوچوون. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە کەسێکیان رزگار کرد کە لە کێڵگەکە گیریخواردبوو.
سید باسی لەوەکرد کە تائێستا هۆکاری تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکەیان دەستنیشان نەکردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە کاسترۆ سال ریڤێرا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس ئاماژەی بەوەکرد کە بەئەگەری زۆر سیستمی پاککردنەوەی پاشەڕۆ لە ئاخوڕەکە زۆر گەرمبووە و رەنگە هەر ئەوە سەرچاوەی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکە بووبێت.
هـ . ب