لە کەناراوەکانی لیبیا ١٥ پەنابەر گیانیان لەدەستدا
کۆمسیاریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کەناراوەکانی لیبیا ١٥ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.
کۆمسیاریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کەناراوەکانی لیبیا ١٥ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.
کۆمسیاریەکە لەسەر تویتەر رایگەیاند، کەشتیەک ژێرئاوکەوتووە و ١٥ پەنابەر خنکاون.
هەروەها باسی ئەوەی کرد کە شەی یەکشەمە رووداوەکە روویداوە و ١٧٧ کەس رزگارکراون و چارەسەری وەردەگرن.
پەنابەران لە کەناراوەکانی شارەکانی زورا و ئەلحومس بەرێکەوتوون. زۆربەی پەنابەران خەڵکی ئەفریقای باشوورن و هەوڵیانداوە لە رێگەی لیبیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا.
رێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران لە مانگی ئەیلولدا رایگەیاندبوو، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٣٦٩ کەس لە دەریای ناوەراستدا خنکاون.
ف.ق