لە کەندا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا

بە چالاکی جۆراوجۆر کوردان و دۆستەکانیان پێلانگێڕیی نێونەتەوەی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

خۆپیشاندان و چالاکی لە تۆرنتۆی کەندا بە داخوازی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کورد" ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "کەس ناتوانێت ڕۆژەکانمان تاریک بکات" لە بینای ناوەندی جڤاکی کەنەدا هەڵواسرا، دواتر چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ڕۆژێک بۆ پشتگیریکردنی زیندانیان ئەنجامدرا و ڕاگەیاندروێک خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە هاتووە، کە دەبێت بە زوترین کات زیندانیان ئازاد بکرێن، لە سەروی هەموویانەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. هەر لە چالاکیەکدا هەتا ئێوارە بە ئۆتۆمیلێکەوە بە وتنەوەی گۆرانی و "ئازادی بۆ ئۆجالان" بە جێگە قەرەباڵغەکاندا دەسوڕایەوە.

لە چالاکیەکانی ڕۆژی شەمە ١٧ی شوبات. کوردان و دۆستەکانیان لە پێش بینایی پەڕلەماندا لە یەکتر کۆبوونەوە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و لە دژی قڕکردنەکانی ڕژێمی ئاکەپە، هەتا گۆڕەپانی دونداسی ناوەندی تۆرنتۆ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجام دا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "تیرۆرست ئەردۆغان" بەرزکرانەوە.

هەر لە چالاکیەدا جەماوەری گەل بە چەندین شوێندا بڵاوبوونەوە و نوسین و بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.لە بارەی قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک، ڕێبەری گەلی کورد و دۆخی زیندانیان زانیارییان بەخشیەوە.

ڕاگەیاندراوێکی چاپەمەنی خوێندرایەوە و تێدا هاتبوو: "ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە لە بارودۆخێکی سەختدا بەدیلگیراوە. ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە و بەتایبەت گەلی کورد گرنگە. دەبێت بەڕێز ئۆجالان و هەموو زیندانیان ئازاد ببن و بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد گفتوگۆکان دەستپێبکرێتەوە".

دوایی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، بە سڵاوکردن لە خەباتی زیندانیان و بەرزکردنەوەی دروشم، چالاکیەکە کۆتایی پێهات.