لە لوزێرن ' لەپێناو ئازادی'دا چالاکی زنجیرەی مرۆیی سازکرا
دوای ئەوەی لە ١١ ناوەندی سویسڕا کۆمیتە سازکران و ئامادەکارییەکانیان تەواو بوون، لە لوزێرن بە چالاکی زنجیری مرۆیی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرا.
دوای ئەوەی لە ١١ ناوەندی سویسڕا کۆمیتە سازکران و ئامادەکارییەکانیان تەواو بوون، لە لوزێرن بە چالاکی زنجیری مرۆیی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرا.
کۆمیتەکانی ئازادی لە سویسڕا لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەستیپێکردبوو لە سویسڕا لە ١١ ناوەند کۆمیتە دامەزران، کۆمیتەکان ئامادەکارییەکانی خۆیان تەواوکرد. ئەو کۆمیتەیەی کە لە شاری لوزێرن دامەزرابوو، رۆژی هەینی لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' چالاکی زنجیری مرۆیی سازکرد.
جەماوەرەکە کە پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکاردەکانی ئازادییان بەرزکردبووەوە بەر لە چالاکیەکە لە کاپێلستراس بە خولەکێک بێدەنگی رێزیان لە شەهیدان گرت. لەسەر ناوی کۆمیتەکە هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە لوزێرن نورشەن دەمیر قسەی کرد و بەبیری هێنایەوە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ ناوەندی جیهان بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دەستیان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد.
نورشەن دەمیر باسی لەوەکرد کە لەبارەی تەندروستی، سەلامەتی و ژیانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیگەرانییەکانیان لەهەڵکشاندایە و وتی، "ماوەی ٣٢ مانگە کە سیاسەتی گۆشەگیری چڕ و دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت. ٣٢ مانگە رێگەنادرێت رێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەران و کەسوکاری دیدار ساز بکات. دەبێت دەستبەجێ دیدار ئەنجام بدرێت".
نورشەن دەمیر داواشی کرد هەموان بەشداری هەڵمەتەکە بکەن و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "تا رێبەرمان ئازاد نەکرێت ئێمە هەموو هەفتەیەک لە شوێنێکی شارەکە چالاکی ئەنجام دەدەین".
هـ . ب