لە مانهایم دژی فاشیزم ڕژانە سەر شەقامەکان
هەزاران کەس لە شاری مانهایمی ئاڵمانیا بەرامبەر بە کردەوەی فاشیستە ڕاستڕەوەکان چالاکییان ئەنجامدا.
هەزاران کەس لە شاری مانهایمی ئاڵمانیا بەرامبەر بە کردەوەی فاشیستە ڕاستڕەوەکان چالاکییان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە هێرشێک دا لە مارکت پلاتزی شاری مانهایم بە چەقۆ ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا، هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان. هەروەها پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە دیموکراسیەکان، بەتایبەتی ڕێکخستنەکانی دژی فاشیست لە مانهایم، پشتیوانیان لە خۆپیشاندەران کرد. نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی گەنجانی سەندیکاکان بە قسەکردن لە گردبوونەوەکەدا لە ئاڵتەر میسی پلاتز ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و هێرشەکەیان شەرمەزار کرد. سەندیکاکان کاردانەوەیان بەرامبەر بە پڕوپاگەندەی AFD و ڕێکخراوە فاشیستییە هاوشێوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە نیشاندا و داوای یەکڕیزییان کرد و ڕایانگەیاند کە ڕێگە بە پێکهاتە فاشیستە ڕاستڕەوەکان لە مانهایم نادەین.
هەروەها سەندیکاکانی کرێکاری، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی گەنجانی دژە فاشیست و کۆمەڵەی کۆچبەران، بەتایبەتی ڕێکخراوی مانهایم گگەن ڕێچتس، بە ئاڵا و پلانکارتەکانیانەوە لە گۆڕەپانەکە بە شداریی چالاکییەکە بوون.
جێی ئاماژەیە لە خۆپیشاندانەکەدا لە مارکت پلاتز، نزیکەی ٤٠٠٠ خۆپیشاندەری دژە فاشیست بەشدارییان کرد.