لە پاریس بە جۆش وخرۆشەوە ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی پەکەکە پیرۆز کرا

لە ناوچەی ڤیلیێرس لێ بێلی پاریس ئاهەنگی پێرۆزکردنی دامەزراندنی پەکەکە سازدرا و پەیامی: "پەکەکە بە ڕێبەر ئاپۆوە هاتەئاراوە، بووە گەل و لەمڕۆشدا بووە بە جیهانی، هەموومان لە دەوری ڕیبەر ئاپۆین" درا.

لە ناوچەی ڤیلیێرس لۆ بێلی دەوروبەری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەسەدان کەس لە کوردستانیان بۆ پیرۆزرکردنی ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە لە ئاهەنگێکدا کۆبوونەوە. ئاهەنگەکە بە هاوبەشی لە لایەن ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک ڤیلیێرس لێ بێل و ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی درانسی ڕێکخرا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕزگاری کورستان دەستیپێکرد. دواتر پەیامەکانی تایبەتی بە پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە خوێندرانەوە.

لە ئاهەنگەکەدا ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبیر ئایدار قسەیکرد و لە قسەکانیدا باسی لە مێژووی دامەزراندی پەکەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا هەمووکاتێک دەوڵەتی تورک لە هەوڵدایە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی و دابڕاندنی ڕێبەر ئاپۆ لە گەل و وتیشی: "ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلانە. دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک لە پیلانگێڕییدایە لە دژی گەلی کورد. وەک گەلی کورد هەموو کاتێک لە دەووری ڕێبەر ئاپۆیین و موخاتەبی ئاشتیمانە. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەمانە و هەموو کات خاوەنداری لە ئیرادەمان دەکەین. ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەرمان پیرۆز دەکەین و ساڵوەگەڕی ٤٧هەمین دەکەینە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشانمان و ڕێبەرمان لە ئامێز بگرین."

لە دوای وتارەکان هونەرمەندان هۆزان شەمدین، فارقین ئازاد و ئیبۆ قامیشلۆ، هۆزان مەعروف، ئولاش کەلاشین، تونجای دلێمن و دەڤریم ئازاد بە گۆرانیەکانیانەوە جۆشییان بە ئاهەنگەکە دا.

ئاهەنگەکە بە پیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر مێژووی تێکۆشانی ٤٦ ساڵەی پەکەکە کۆتاییهات.