لە گەڕەکی Vîllîers le Bel پایتەختی فەرەنسا، لە دەژی گۆشەگیریی و بازرگانی کردن بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها بۆ ئازادی جەستەیی بەرێزیان چالاکییەک بەڕێوەچوو.
لە گردبوونەوەکەدا کە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی Vîllîers le Bel بەڕێوە چوو ئاماژە بەوە کرا: "رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا ڕاگیراوە. ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکی لێ نادرێت. دەسەڵاتدارانی نزیک لە ئەردۆغان لەگەڵی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و لەو بارەوە دەیانەوێ بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی لەگەڵی سەودا بکەن، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە، ئێمە وەک گەلی کورد لە فەرەنسا و ئەوروپا ئەو بێ ئەخلاقیە قبووڵ ناکەین و داوا لە گەلەکەمان لە فەرەنسا و ئەوروپا دەکەین بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری هەموو ئەو چالاکییانە بن کە لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی تەمموز بەڕێوەدەچن."