لە پاریس یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم کرایەوە
بە چالاکییەک لە قەراغی شاری پاریس یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو.
بە چالاکییەک لە قەراغی شاری پاریس یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو.
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی لە ڤیلێرس لێ بێلی پاریس، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادیان کرایەوە. بنەماڵەی شەڕڤانانی ئازادی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون، هەروەها بەشێکی زۆر لە وڵاتپارێزانی کورد بەشداری بەبیرهێنانەوەکەیان کرد.
لە کەسایەتی شەهید بێریتان. ئارین میرکان، ڕووکەن بینگۆل، شارا ساڤوشکا بۆزان، ئاسیە عەلی و ڕۆژگەر هێلین مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد.
پاشان بنەماڵەی شەهید ڕیوان چنار، ڕووکەن بینگۆل، سولەیمان سەیهان و سارا ساڤوشکا بۆزان قسەیان کرد و باسی شەهیدانیان کرد. بەتایبەتی تیشکیان خستە سەر چالاکیە فیداییەکەی ئاسیە عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە لەئەنقەرە ئەنجامیاندا و ڕایانگەیاند کە دەبێت لەڕاستیی شەهیدان باشتر نزیک بینەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە نمایشکردنی چەند دیمەنێک لە تێکۆشانی شەهیدانی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو و دواتر مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتاییهات.