لە عێراق و سوریا ٤٦ جار هێرش کرایە سەر ئەمریکا: ٥٦ سەرباز بە سوکی بریندار بوون
ڕاگەیەندرا دوای ئەوەی کە ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج، بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٤ جار لەلایەن گروپە "ئێرانیەکان" کراونەتە ئامانج.
ڕاگەیەندرا دوای ئەوەی کە ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج، بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٤ جار لەلایەن گروپە "ئێرانیەکان" کراونەتە ئامانج.
سەبرینا سینگ، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن ڕۆژی پێنج شەمە ڕایگەیاند، لە ١٧ی تیشرینی یەکەمەوە، دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە عێراق و سوریا دژی ئەمریکا ٤٦ هێڕش ئەنجامدراوە.
سینگ دەستنیشانی کرد کە ٢٤ لەو هێرشانە لە عێراق و ٢٢هێرشیان لە سوریا ئەنجام دراوە، لە سەرجەم هێرشەکاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بەکارهێنراوە.
سینگ لە کۆرتە ڕاگەیەندراوێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئەگەر ئەم هێرشانە بۆ سەر کارمەندەکانمان بەردەوام بێت، بە دڵنیاییەوە لەو کات و شوێنەدا وەڵامامیان دەدەینەوە کە بڕیارمان لەسەری داوە".
بەپێی ئامارەکانی پنتاگۆن، بە گشتی ٥٦ سەرباز لە هێرشەکاندا برینداربوون، برینەکەیان سوکە و سەرجەمیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
لە سوریا دامەزراوەکانی پاسەوانانی شۆڕشی ئێران کرانە ئامانج
دوای هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە سوریا کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر دامەزراوەیەکی گەورەی چەک سازی سوپای پاسداران و لایەنگرانی ئێران ئەنجامدرا. سینگ لە ڕاپۆرتێکدا بلاوی کردەوە کە هێرشەکە زیانێکی زۆری بە کۆگای دامەزراوەکە گەیاندووە و ڕایگەیاند: "نزیکەی بە تەواوی دامەزراوەکەمان لەناوبردووە و ئێستا لە دۆخێکی بەکارنەهێنراودایە".
هێرشەکەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی حوسییەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9 یان لە کەناراوەکانی یەمەن خستە خوارەوە ئەنجامدرا.
دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەمریکا بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر کرد و لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا هێرشی کردە سەر ناوەندێکی چەک دروست کردن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرا.
سینگ وتی: "ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە دەتوانین شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس سنووردار بکەین و نامانەوێت ئەم ململانێیە گەورەتر بێت. پێم وایە پەیامەکەمان گەیشتووە."