لە ساربروکەن بە مەراسیمێک یادی شەهیدان بەرزڕاگیرا
باهۆز ئامەد و سەربەست حەڵەب کە لە رۆژئاوا شەهیدبوون، لە شاری ساربروکەنی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
باهۆز ئامەد و سەربەست حەڵەب کە لە رۆژئاوا شەهیدبوون، لە شاری ساربروکەنی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
سەربەست حەڵەب (رەفعەت عەلی ناڤێ) کە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە حەڵەب شەهیدبوو و باهۆز ئامەد (ئەحمەد عەلی ناڤێ ) کە ١٢ی تشرینی دووەم لە عيین عیسا شەهیدبوو، لەشاری ساربروکەنی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.
لە چالاکیەکەدا کە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد، لە سەر ناوی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە وتە پێشکەش کرا. ئەندامانی بنەماڵەکە رایانگەیاند کە خاوەنداری لە هێڵی شەهیدان دەکەن و رایانگەیاند، "سەری گەلەکەمان ساخ بێت".
نوێنەرانی کۆماو و پەیەدەش رایانگەیاند کە لە دژی داگیرکەران، دەبێت گەلی کورد خاوەنداری لە تێکۆشان و ناسنامەی خۆی بکات و بۆ بەشداری لە رێپێوانی ١٧ی شوبات لە کۆڵن، کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، بانگەوازیان راگەیاند.
یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.
هـ . ب