لە شارەکانی سویسرا یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا

لە زۆرێک لە ناوەندەکانی وڵاتی سویسرا، بە جۆش و خرۆشەوە، پیرۆزبای ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) کرا.

بە پێشەنگایەتی ناوەندی دیموکراتیکی کوردی سویسرا(جەدەکە-سە) و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) لە شارەکانی جنێڤ، لۆزان، بازل، بێرن، سانت گالێن، چور و چەند شارێکی دیکە ئاھەنگ بۆ پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە سازکرا.

لۆزان

کوردستانیان لە شاری لۆزان ئاهەنگێکیان بۆ پێشوازیکردن لە ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب سازکرد.

شوێنی ئاهەنگەکە بە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و فەرماندەی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی ئاب عەگید (مەحسوم کۆرکماز) و ئاڵای پەکەکە ڕازێنرایەوە. گەنجان گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان سازکرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە کەسایەتی فەرماندە عەگید دەستی پێکرد. لای خۆیانەوە خەدیجە کەنداڵ و زولفو بینبیر، هاوسەرۆکانی جەدەکە، قسەیان کرد و پیرۆزبایی جەژنی بەرخۆدانی گەلیان کرد.

هەروەها زوبەیر ئایدار، نوێنەری دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەشداری ئاهەنگەکەی کرد و پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی لە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان،شۆڕشگێڕانی ناو زیندانەکان، گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و گەلی کوردستان کرد.

ئایدار داوای بەشداریکردن لەو ڕێپێوانە کرد، کە بڕیارە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد، ڕۆژی ٢ی ئەیلول لە ستراسبۆرگ بەڕێوە بچێت.

دوای وتارەکەی ئایدار، شیعر خوێندرایەوە و وۆکشۆپێک یاری بۆ منداڵان ڕێکخرا و کوردستان بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند درێژەیان بە ئاهەنگە دا.

شافهاوزن

کوردستانیان هەروەها لە کانتۆنی شافهاوزن ئاھەنگێکیان سازکرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. ئەمین کۆنار، بە ناوی ئەنجومەنەکانی گەلی کورد لە کانتۆنەکە قسەی کرد و پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابی لە بەشداربووان کرد و وتی: بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە، کە گەلەکەمانیان وشیار کردەوە.

دوای وتارەکەی کۆنار، گۆڤەند و هەڵپەڕکێ سازکرا.

زوگ

کوردستانیانی کانتۆنی زوگ، پیرۆزبای هەڵمەتی ١٥ی ئابیان کرد. سیاسەتمەدار موسا فارسۆگولاری، کە بەشداریی لە ئاهەنگەکەدا کردبوو، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتە مێژووییەکان و ڕووداوەکانی دوای ١٥ی ئاب کرد.

بیل

کوردستانیان، کە لە شاری بیل لە کانتۆنی بێرن لە سویسرا کۆبوونەوە، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەیان کرد.

لە چالاکییەدا، کە بە بەشداریی ئەنجوومەنەکانی گەلی بێرن، بیل و فریبۆرگ بەڕێوەچوو، سیاسەتمەدار ئەحمەد کایا بەناوی ئەنجوومەنی گەلەوە قسەی کرد و وتی: هەموو گەلانی چەوساوە، بەتایبەتی گەلی کورد دەزانن کە ڕزگاری ڕاستەقینە بە بەرخۆدان مسۆگەر دەبێت. یادی فەرماندەی گەورە شەهید عەگید و هاوکارەکانی دەکەمەوە. ئێمە قەرزاری کەمال، حەقی و عەگیدانین. لەو پێناوەدا هەموو ڕۆژێک خەبات دەکەین و تێکۆشان گەشتر دەکەین.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و ھەڵپەڕکێ بەردەوام بوو و بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی ١٥ی ئاب" کۆتایی هات.

زوریخ

بە بۆنەی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب لە کانتۆنی زوریخ-یش ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. ئایشە دیجلە، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی زوریخ قسەی کرد و سڵاوی لە بەشداربووان کرد.

لە ئاهەنگەکەدا، ئەمروڵا بینگول، ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی کۆنسەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا (جەدەکە-سە)قسەی کرد و وتی: لە کەسایەتی فەرماندە عەگید، کە مێژوویەکی سەرکەوتنی دەستپێکرد، بە ڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئەرکی سەرشانمانە ئەو تێکۆشانە گەشتر بکەین".

هەروەها سیاسەتمەدار سەرحەد ئاگری، سەرنجی بۆ ئەو ڕێکخستنە ڕاکێشا کە "یەکەم فیشەک" ئافراندی و وتی: هەرچەند لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بیت، دەبێت ڕێکخراوێکت هەبێت. ئەگەر بڵێین ڕێکخراوین، دەبێت بەو پێیە مامەڵە بکەین.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی گروپە خۆجێیەکان و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

شارەکانی تر

لە شارەکانی بازل، سانت گالێن و بەلینزۆنا و ھتد، ئاھەنگ بۆ پیرۆزبای جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو.

ژ.ن