لە شاری هێلسنکی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا

کوردستانیان و هاوڕێکانیان لە ١ی تیشرینی دووەم لە شاری هێلسنکی ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان بەرز ڕاگرت.

لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بە پێشەنگایەتی تۆڕی پشتیوانی کوردستان، ڕێکخراوە فینلەندیەکان و نەجەدەکە بۆ پیرۆزکردنی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ چالاکییەکیان ئەنجامدا.

چالاکوانان لە گۆڕەپانی ئەنجوومەنی پیران کۆبوونەوە و بەرەو کانسالایستوری ڕۆیشتن. لە ڕێپێوانەکەدا بەبێ پچڕان دروشمەکانی دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا وتارەکان پێشکەش کران. چالاکییەکە داوای قسەکان بە سروود و دروشم کۆتایی هات.