لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد
بۆ شکاندنی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، لە شاری هیلبرۆن مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد.
بۆ شکاندنی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، لە شاری هیلبرۆن مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد.
لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد. چالاکییەکە هەتا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت.
مانگرتن لە خواردن کە لە یەکەمی شوباتەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری هیلبرۆن دەستی پێکردووە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بە شێوەی دەورە بەردەوام دەبێت و لە ١٥ی شوبات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کۆتایی دێت.
چالاکییەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە گروپێکی ٥ کەسی دەستی پێکرد و بە سەردانی دەیان کوردستانی و پەیامی پشتیوانی پێشوازی بۆ کرا. چالاکوانان لە بەیاننامەکەیاندا سەبارەت بە ئامانجەکەیان وەهایان وتووە: "ساڵانێکە گۆشەگیرییەکی ڕەها لەسەر ڕێبەرایەتیمان هەیە". 3 ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نییە. گوشارێکی نایاسایی و نامرۆڤانە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. سەرەتا کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە، سی پی تی، هەموو ئەو هێزانەی دەستیان لە پیلانگێڕیەکەدا هەیە، بەرپرسیارن لەم کارە. ڕێبەر ئاپۆ هیوای گەلی کوردە بۆ ئازادی و هیوای ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە دەستبەجێ ئازادی ئەومان دەوێت.
هەزاران زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا ماوەی چەند مانگێکە مانیان لە خواردن گرتووە. لە هەمان کاتدا دایکانمان بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ئیشکگریی دادپەروەرییان دەست پێکردووە. چالاکییەکەمان کە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و سڵاوە بۆ تێکۆشانی دایکانمان. چالاکوانان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی بەرفراوانکردنی بەرخۆدانە و ڕایانگەیاند: "دەبێت لە هەموو شوێنێک چالاکییەکانمان پەرە پێ بدەین"، لە کۆتاییدا بانگەوازی لە گەلی کوردی دانیشتووی ئەورووپا کرا بۆ شەرمەزار کردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەشداری ڕێپێوانی 17ی شوبات لە شاری کۆڵن بن.