لە شاری کۆپنهاگ ١٥ی شوبات شەمەزار کرا

لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانمارک ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە گۆڕەپانی سینەمۆلین لە شاری کۆپنهاگ کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دواتر پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جونیت جانیش لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەی کورد تەنیا بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.