لە سیدنی رزگارکردنی کۆبانێ پیرۆزکرا
ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (دەکەتەمە) لە سیدنی ئوستراڵیا بە چالاکیەک ٩یەمین ساڵیادی رزگارکردن و پاککردنەوەی کۆبانێ لە داعشی پیرۆز کرد.
ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (دەکەتەمە) لە سیدنی ئوستراڵیا بە چالاکیەک ٩یەمین ساڵیادی رزگارکردن و پاککردنەوەی کۆبانێ لە داعشی پیرۆز کرد.
لەسەر ناوی دەکەتەمە بروسک ئاڤەری لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ورایگەیاند، "تێکشکانی داعش لە کۆبانێ بە خوێن و گیانی هەزاران گەنجی کورد هاتەدی. گەلی کورد بەو قوربانیدانە قورسەی، مرۆڤیەتی لە مەترسیەکی گەورە رزگار کرد".
ئاڤەری باسی لەوەشکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی تۆڵە داعش بکاتەوە، تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. ئاڤەری هێما بۆ ئەوە کرد کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەموو ناوچەکانی رۆژئاوا بە تایبەتی کۆبانێ و بەم جۆرە بەردەوام بوو لە قسەکانی، "کۆبانێ کە داعشی تێکشکاند، ئەمڕۆ لە ژێر هێرش و هەڕەشەی دەوڵەتی تورکدایە. کۆبانێ لە پێناو هەموو مرۆڤایەتیدا قوربانی زۆری بەخشیوە. خاوەنداری لە کۆبانێ ئەرکی مرۆڤایەتی پێشەکەوتنخوازە".
چالاکیەکە بە گۆرانیەکانی هۆزان خانەمیر و گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.
هـ . ب