لە تۆرنتۆ چالاکی بۆ پشتیوانی کردن لە ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا چالاکییان ئەنجامدا و بانگەوازیی یەکگرتوییان کرد لە دژی فاشیزم.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا چالاکییان ئەنجامدا و بانگەوازیی یەکگرتوییان کرد لە دژی فاشیزم.
لە هەرێمی کیل-وێڵسنی شاری تۆرنتۆی کەنەدا کوردان و دۆستەکانیان بە چالاکییەکانیان بە توندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی کورد شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا جەماوەری گەل بە بەردەوامی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان وتەوە. بەشداربووانی چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی پۆستەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو ئاڵایانەی کە سیمبوڵی شۆڕشی ڕۆژئاوان، لە دژی فاشیزم بانگەوازی یەکێتی و یەکگرتووییان کرد.
لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەیی کوردی کەنەدا لێدوان درا و ئاماژە کرا بەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت و گوترا: "بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بەرخۆدانی مرۆڤایەتییە. گەلەکەمان لە بەرخۆدانی ئازادییدایە. دەبینە دەنگ و هێزی گەل."
بانگەوازی بۆ پشتیگریدانی نێونەتەوەیی لە دژی هێرشەکان کرا
لە چالاکییەکەدا بانگەوازییان لە ڕای گشتی جیهانی کرد لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هەڵوێست وەرگرێت. بەتایبەت داوا لە حکومەتی کەنەدا کرا سزا بەسەر دەوڵەتی تورکدا بسەپێنێت و ڕێز لە مافەکانی گەلی کورد بگرێت.
بەشدرابووانی چالاکییەکەدا دووپاتییان کردەوە لە بەردەوامبوونی تێکۆشانیان لە دژی هێرشەکان. چالاکییەکە جۆش و بڕیاردارییەکی گەورەوە کۆتاییهات.