لە تیچینۆ و دویسبورگ چالاکی لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بێلینزۆنا تچینۆ و لە دویسبورگ بە چالاکی جیاجیا شەرمەزارکرا.

بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە چوارچێوەی رۆژەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا چالاکی سازکرا. چالاکیەکە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا ئوکسەلەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی تیرێژی رۆژ ئەنجامدرا. کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هۆڵی نەجەدەکە بە ناونیشانی "عەبدوڵا ئۆجالان کێیە" سمیناری سازکرد. هەر لە چالاکیەکەدا گروپی فۆلکلوری منداڵانیش هاتە سەر ستێج.

تچینۆ

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵمەتی "تیرێزەکانی رۆژ"ی دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە ساری بەلینزۆنای کانتۆنی تجینۆی سویسرا کە زمانی فەرمی تیایدا ئیتالیە، بەڵگەفیلمێک نمایش کرا.

بەڵگەفیلمەکە لە کۆمەڵەی کولتوری دیموکراتیکی کورد لەلایەن کۆمۆنی ژنانی تچینۆوە نمایش کرا. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لەچالاکییەکەدا بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیام راگەیەندرا.