لە ئەندەنوسیا بە هۆی نوقمبوونی کەشتییەک ١٥ کەس گیانیان لە دەستدا و ١٩ کەس بێسەروشوێنن

لە کەناراوەکانی سولاویسی ئەندەنوسیا کەشتیەک نوقمی ژێر ئاوبوو، بە هۆیەوە لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسیش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی تیمە فریاگوزارییەکان، کەشتیەکە کە ٤٠ کەسی تێدابووە لە نیوەشەودا نوقم بووە، لە کۆی سەرنشینەکانیشی شەس کەس رزگار کراون و ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەوانیتر بێسەروشوێنن.

لە کۆمەڵە دوورگەکانی باشووری ئاسیا کە لە ١٧ هەزار دوورگە پێکدێن، بەهۆی نەگرتنەبەری رێکاری پێویستی سەلامەتی ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییەکان تووشی رووداوی جیاجیا دەبن.

ساڵی ٢٠١٨ لە سوماترا بە هۆی نوقمبوونی کەشتییەکەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

هـ . ب