له جه‌زائیر به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له باكوری وڵاتی جه‌زائیر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه، لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له سێ شار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س گواستراونه‌ته‌وه.
له باكوری وڵاتی جه‌زائیر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه، لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له سێ شار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س گواستراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆڕتێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی جه‌زائیر، له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیر، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه، بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٣٤ كه‌س، كه ١٠ كه‌سیان سه‌رباز بوون.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستان، ئاگره‌كه، كه دارستان و زهویوزارهكانی گرتووه‌ته‌وه، له ١١ پارێزگا به‌رده‌وامه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌شت هه‌زار ژینگه پارێز و ٥٢٥ بارهه‌ڵگر هه‌وڵی كونتڕۆڵكردن و دامركاندنه‌وه‌ی ئاگركه ده‌ده‌ن. جگه له‌وه‌ش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە و هێلیكۆپته‌ر به‌كارده‌هێنرێت.
ساڵانه له مانگه‌كانی هاویندا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی جزائیر ئاگردهكهوێته، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دارستان و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان هه‌یه. مانگی ئابی ٢٠٢٢ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی ئهلتارف، كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌ندێك ناوچه‌ی جزائیر زۆر گه‌رمه و پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتونه‌ته ٤٨ پله و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونی گژوگیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و ناوچانه.
ژ.ن