'لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالاندا زیاتر تێدەکۆشین'

د. بێپێ ساڤاری- بۆریۆلی لە پانێلێک لە بێلینزۆنا رایگەیاند، "ئۆجالان نەک هەر بۆ کوردان، بۆ هەموو گەلان کاراکتەرێکی گرنگە و دەبێت ئازاد بکرێت. لەو پێناوەشدا زیاتر تێدەکۆشین".

لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' چالاکی ساز دەکرێن. لە شاری بێلینزۆنای کانتۆنی تیچینۆی سویسرا کە زمانی فەرمی لەوێ ئیتاڵییە، لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد پاننێلێک سازکرا.

سەرۆکی کۆمیتەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سویسرا' د. بیپێ ساڤاری-بۆریۆلی، سەرۆکی کۆمەڵەی کولتوری پونتۆ رۆسۆی ئیتالیا رۆبێرتی ماپێلی، لەسەر ناوی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کوردیش ئەحمەد یامان وەک وتاربێژ قسەیان کرد.

د. بێپێ ساڤاری – بۆریۆلی لە سەرەتادا قسەی کرد.

'لەپێناو ئازادی ئۆجالاندا زیاتر تێدەکۆشین'

د. ساڤاری باسی لەوەکرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر بۆ کورد لە هەمان کاتدا بۆ هەموو گەلان رابەر و سەرکردەیەکی گرنگە. د. ساڤاری رایگەیاند، بۆ ئەوەی کەمپینی ئازادی سەربکەوێت دەبێت زیاتر تێبکۆشن و وتی، "لەپێناو ئازادی ئۆجالاندا بەر لە ساڵێک هەڵمەتێک دەستپێکرا. بۆ ئەوەی ئەو هەڵمەتە سەربکەوێت پێویستی بە هەوڵدانی زیاتر هەیە. ئەو شەڕەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات سات بە سات چاودێری و بەدواداچوونی بۆدەکەین. رێگەی رزگاربوون لەو شەڕە پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالانە. لە رێگەی ئەو پاڕادایمەوە گەل بە بێ کوشتنی یەکتر بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەتوانن پێکەوە بژین. کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕە. ئۆجالان بەر لە چەندین ساڵ رووداوەکانی ئێستای پێسبینی کردبوو. چارەسەری لە ناو پاڕادایمی ئۆجالاندایە. ئۆجالان نەک هەر بۆ کوردان، بەڵکوو بۆ هەموو گەلان کاراکتەرێکی گرنگە و دەبێت بە زووترین کات ئازادبکرێت. لەپێناو ئازادی ئەودا ئێمە زیاتر تێدەکۆشین".

لای خۆیەوە رۆبێرتۆ ماپێلی سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و وتی، "ئۆجالان ئێمەش و کۆمەڵگاکانی ئەوروپاش فێر دەکات و وانەمان پێدەدات".

ماپێلی بەو جۆرە عەبدوڵا ئۆجالانی وەک سەرکردەیەک پێناسەکرد کە پێشبینی ئایندە دەکات و لە درێژەدا وتی، "ئەندێشەکانی ئۆجالان لەسەر پرسی ئازادی ژنان زۆر گرنگە. تێکۆشانێک کە لە رۆژئاوا لە دژی داعش کرا، دەبێت بۆ هەمووان باس بکرێت".

ماپێلی ژنانی کورد کە لە رۆژئاوا تێدەکۆشن وەک نمونە هێنایەوە و هێمای بۆ ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە بارەی ژن و ژینگە کرد. ماپێلی وتی، "دەبێت ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوبکرێنەوە. گۆشەگیری درێژخایەن لەسەر ئەو دەبێت دەستبەجێ هەڵبگیرێت، بۆیەش گرنگە پەرە بە تێکۆشان بدرێت".

'دەبێت ئێمە چالاکییەکان بەهێز بکەین'

ئەحمەد یامانیش لەبارەی گۆشەگیری رەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگاندنی بەرفراوانی کرد و سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادیش وتی، "ئەو هەڵمەتەی لەپێناو رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردبوو، ساڵێکی پڕکردەوە. چالاکی گرنگ ئەنجامدراوە. ئەوەش گرنگە، بەڵام ئەم چالاکیانە ناتوانن ئازادی مسۆگەر بکەن. لە قۆناغی نوێدا بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە سەربخرێت، چالاکی بەهێزتر ئەنجما دەدەین".

پانێلەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی 'بژی ئۆجالان، بژی کوردستان' کۆتایی هات.