لۆویس لیمکۆو: گۆشەگیری ئیمراڵی هۆکاری لە باربردنی دیموکراسییە لە تورکیادا

پرۆفیسۆر لویس لیمکۆو ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات گۆشەگیری ئیمراڵی ئاسایی بکات، بۆیە هەرگیز ئەم هەوڵە قبوڵناکرێ و وتی: "ئۆجالان کارەکتەرێکی گەورەیە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کەسێکی گرنگە. پێویستە ئازاد بێت."

گۆشەگیری ئیمراڵی

زیاتر لە ٢٥ ساڵە ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا زیندانی کراوە. ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نیە و بە تەواوی لە ژێر ئەشکەنجەی گۆشەگیری ڕەهادایە. هەروەها ڕێگری دەکرێت لە مافی بنەڕەتی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی. کۆمیتەی ڕێگریگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) بەرامبەر ئەو بێ یاسایانەی ئیمراڵی بێدەنگی دەنوێنێ و بەم شێوەیە بووە بە بەشێک لە بەردەوامیدان بە گۆشەگیری.

لە دژی ئەم نایاساننە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردوە و لەسەر ئاستی نەتەوەی و نێونەتەوەی تابێت بەرفراوانتر دەبێت و پشتگیری لێدەکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی ئۆتۆنۆم لە بەرشەلۆنە. پرۆفیسۆر لویس لیمکۆو پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

'گۆشەگیری فشارێکی سیاسیە  و جێگەی قبوڵکردن نیە'

پرۆفیسۆر لویس لیمکۆو باسی لەوەکرد گۆشەگیری ئیمراڵی جێگەی قبوڵکردن نیە و وتی: "بارودۆخی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان هیچ پاساوێکی یاسایی نیە و بەتەواوی دژی یاسایە. ئەم گۆشەگیرییە بە تەواوی فشارێکی سیاسیە و جێگەی قبوڵکردن نیە. بۆیە ئەو بارودۆخەی کە عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە، پەیوەندیدارە بە ڕۆژەڤی هەموومانەوە."

پرۆفیسۆر لویس لیمکۆو ئاماژەی بەوەدا هەوڵدەدرێت گۆشەگیری ئیمراڵی ئاسایی دەربخرێت، ئەوەی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت بە هەموو شێوەیەک سیاسیە. بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە پرسە سیاسیەکان تێپەڕێنن و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "وەک ڕووکەش تورکیا وڵاتێکی دیموکراسیە، بەڵام لە حەقیقەتدا ڕژێمی گوشار و سەرکوتکەرە. قەیرانەکانی مافی مرۆڤیش دەرنجامی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالانە. وە هۆکاری لەناچوونی دیموکراسییە لە تورکیادا. بەجێگەیاندنی مافە بنەڕەتی و ئازادییە مەدەنییەکان بەتەواوی کەم بوونەوەتەوە. دەسەڵاتی دادوەری بەکاردەهێنرێت لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە. ئەمەش سەرچاوەی نیگەرانی هەموومانە.

بە هەمان شێوە زیندانی سیاسیمان هەبوو کە پشتگیرییان دەدا بە سەربەخۆی کەتەلۆنیا. لەبەرئەوەی لە حکومەتی کەتەلۆنیادا ڕێکخستنیان دەکرد، دەستگیرکران. دواجار بۆ سەربەخۆی کەتەلۆنیا ڕیفراندۆمێکی 'نایاسایی' ئەنجامدارا و ماوەی ١٣ ساڵ سزای ئەو زیندانیانە درا. بەڕاستی دۆخێکی قبوڵنەکراوە.

ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بڵێم ئەوەیە؛ ئەوە تەڤگەرانەی بۆ سەربەخۆی تێدەکۆش هەمیشە بە تیرۆر تاوانبار دەکرێن."

'پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت'

پرۆفیسۆر لویس لیمکۆو جەختی لەوەکردوە ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد کەسێکی گرنگە و وتی: "ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕۆڵێکی گرنگە. عەبدوڵا ئۆجالان کارەکتەرێکی گرنگە. لەو باوەڕەدام زۆر بە باشی نوێنەرایەتی خواستەکانی کورد دەکات. بۆیە پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. ئەو لەبەر ئایدۆلۆژیا و داخوازییەکانی مەحکوم کراوە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە زیندانیەکی سیاسیە. بۆیە پێویستە ئۆجالان ئازاد ببێت."