نەرویج ١٥ سیخوڕی رووسی لە وڵاتەکەی دەرکرد
نەرویج ١٥ کارمەندی باڵیۆزخانەی روووسیای وەک 'سیخوڕی هەواڵگری' پێناسە کرد و لە وڵاتەکەی دەریکردن.
نەرویج ١٥ کارمەندی باڵیۆزخانەی روووسیای وەک 'سیخوڕی هەواڵگری' پێناسە کرد و لە وڵاتەکەی دەریکردن.
وەزیری دەرەوەی نەرویج ئاننیکەن هویتدفەڵدت رایگەیاند، "ئەو ١٥ سیخوڕە هەواڵگرییە بە هۆی ئەوەی کارەکانیان پێچەوانەی ئەرکی دیپلۆماسی بووە، وەک مرۆڤی نەخوازراو راگەیەندراون".
بە گوێرەی ئاژانسی دەوڵەتی رووسیا تاس، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وەڵامی دەرکردنی ئەو '١٥ دیپلۆمات'ە رووسە دەداتەوە.
هـ . ب